$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بڕیاربوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕامین حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی کورد کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لەسێدارە بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا کە جێبەجێکردنی سزاکە بۆ ماوەیەک ڕاگیراوە.[3]
- ماوەی 19 ڕۆژە کاسبکار و دوکاندارانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی حکوومەتی ئێران کە دەروازەسنوورییە نافەرمییەکانی داخستووە و باجی گومرگی زیاد کردووە، دەستیان بە مانگرتن کردووە. ئەمڕۆش لە شارەکانی #بانە#، #سەقز#، #سەردەشت# و #پیرانشار# مانگرتن بەردەوامە.[3]
$باشووری کوردستان$
- بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی #ئەنفال# و کیمیابارانکردنی قەڵاسێوکە - گوندەکانی (عەسکەر و #گۆپتەپە# و #چەمی ڕەزان#) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و دانیشتوانی سنورەکە و بەرپرسانی حکومی و حزبی لەمەراسیمێکدا لەگوندەکانی عەسکەر و گۆپتەپە، تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدانی هەردوو گوندەکە دانرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هەزاران هاوڵاتی کانتۆنەکانی #عەفرین# و شەهبا، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە ناوچەی فافین-ەوە بۆ کامپی بەرخۆدان دەسپێکرد، کە ئاوارەکانی عەفرینی لێ نیشتەجییە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 15,972 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!