شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە. لەنێوان سێ چیادایە٬ خانووەکانی لەسەریەک بەداوێنی شاخەکاندا هەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە.
ناوی #ئاکرێ# لە ئاگرەوە هاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردووەتەوە٬ ئیدی ناوی ئاگری -ئاکرێی بەسەردا بڕاوە.
بە عەرەبی کردوویانە بە (عقرە) . دانیشتووانی نێزیکەی 10000 کەس دەبێت.
ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی #سۆران#دا بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1023/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاکرێ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1023/0003.JPG=KTML_Photo_End=
شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان -میدیا. ئاکرێ بەناوبانگە بە سرووشتی جوان و ڕازاوە و گەلێ درەختی میوە و باخ و باخاتی پڕ بەرهەمی هەیە. ئاکرێ سەربە پارێزگای موسڵە و 95 کم دوورە لێوەی. ئەم دەڤەرە سێ ناوچەی هەیە کە (سوورچی٬ عەشایەری ئەلسەبعە و بیرە) ن. دانیشتووانی هەموو دەڤەرەکە نێزیکەی 50000 هەزار کەس دەبێت.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 39,803 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!