- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردەسەر گوندی کەنهەش لە #مەخموور# و هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.
- لەبەرامبەر ئەو دۆخە قەیراناویی و ئاڵۆزییەی کە ئێستا هەرێمی کوردستانی تێدا تێپەڕ دەبێت لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان# و شارۆچکەی #کفری#ش بەرەی خەڵک بۆ ناڕەزایەتیەکان ڕاگەیەندرا.
- هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی #پیرانشار# لە نێوان ئاواییەکانی قەبری حسێن و پردانان لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم تووشی تێکهەڵچوون بوون. لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون و پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە ناوی ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد کوڕی ئەبوبەکر ناسراو بە ڕەحیم گەرگولی بریندار بوو و پاشان بە هۆی کاریبوونی برینەکەیەوە پاش چەند ڕۆژ شەهید بوو و لە لایەن هاوسەنگە#رانیە#وە بە خاک سپێردرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 13,711 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!