فەیلەسوفی فەرەنسی و بیرمەدنی #ئالان بادیۆ# نامەیەکی پشتیوانی و هاوخەباتی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد و لە نامەکەیدا دەڵێت: خواستی هەرە بە هێزمان ئەوەیە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن و دیدارکردنت بڕەخسێندرێت
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئالان بادیۆ کە بە هەڵوێستەکانی لە دژی جەنگ دەناسرێت و یەکێکە لە فەیلەسوفە سەردەمییە گرنگ و کاریگەرەکان، لە 15-05-2025دا نامەیەکی پشتیوانی و هاوخەباتی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ناردووە.
ئالان بادیۆ لەو نامەیەیی کە خۆی و ئیزابێل ڤۆدۆزی هاوژینی پێکەوە نووسیویانە، ئاماژە بە پێداگریی ڕێبەر ئاپۆ بۆ لێگەڕینی دادپەروەری، ئازادی و حەقیقەت دەکەن. هەروەها باس لەوەش دەکەن کە بەهێزترین خواستییان ئەوەیە کە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن و دیدار بە ڕێبەر ئاپۆ بکرێتەوە.
=KTML_Bold=دەقی نامەکەی ئالان بادیۆ بەم شێوەیە:=KTML_End=
هاوڕێی هێژا عەبدوڵڵا ئۆجالان،
من و ئیزابێل ڤۆدۆز سوپاسگوزاری خۆمان دەرەبرین بۆ ئەو نامەیەیی بۆت ناردووین. ئەو کورتە نامەیەیی کە بە داخەوە لە هەلومەرجی سەختی ئەمڕۆدا نووسراوە، لە ڕوانگەیی ڕامان و چالاکییەکانتەوە وزەیەکی فیکری زۆر بەهێز دەبەخشێت بە مرۆڤ. ئەو شتەی لە نامەکەتدا هەیە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا دەگمەنە و لە فۆرمەڵەی ئێوەدا جێی سەرەنجە ئەوەیە کە دەڵێیت: 'هەرگیز دەستم لە لێگەڕینی دادپەروەری، ئازادی و حەقیقەت هەڵنەگرتووە و بەردەوامیش دەبم'. بەڵام زۆرجار ڕووبەڕووی نموونەی 'دادپەروەری'ی بێ حەقیقەت یان 'حەقیقەت'ی بێ ئازادی دەبینەوە، کە پێشوازی لە خواستی پەیوەندییەکی چالاک لەنێوان دادپەروەری، حەقیقەت و ئازادییدا ناکەن.
هەروەها بەو گرنگییەیی کە ئێوە پەیوەست بە ڕەوشی خراپی ژنان لە چەندین وڵات و لە بری ئەوەی ئەو دۆخە خراپەی ژنان گۆشەگیر و پشتگوێ بخەن، پەیوەستی دەکەن بە سۆسیالیزمیی نوێوە و ئێمەیش لەم بابەتەدا هەستیاریین.
هەروەها بە هەمان شێوە هەستیاریین لە ئاست قسەکانت کە دەڵێییت 'لە دژی هێرشەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مانۆرە ئیمپریالیستییەکان هەوڵدەدەم ببمە وەڵامگۆی خواستی گەلان بۆ ژیانی ئەڵتەرناتیف'.
لەناو ئەم هەلومەرجەدا خواست و دواکاری هەرە بەهێزمان کردنەوەیی کەناڵەکانی پەیوەندیکردنتە.
هەتا کۆتایی لەگەڵتداین...
ئالان بادیۆ
#15-05-2025#-پاریس. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!