شارەدێی کەسنەزان سەربە پارێزگای هەولێرە و ژمارەی دانیشتوانەکەی (61.150) سەره. ئەم ناوچەیە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە دووری 17 کلم سەر بە قەزای دەشتی هەولێرە. ئەم ناوچەیە 29 گوند و دوو کۆمەڵگا (کۆمەڵگای شاوێس و مەلا ئومەر)، دەگرێتە خۆ، ناحیە کەسنەزان پێش ساڵی 2002 کۆمەڵگا بوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی بە ناحیە سەر بە قەزای دەشتی هەولێر، کەسنەزان ناوچەیەکی دەشتاویە لە هاویندا زۆر گەرمە و لە زستان ساردە، باری ئابووری باشەو هەروەها باری ڕامیاریش باشە، خەڵکەکە خەریکی کاری جوتیارین و بازرگانین، ڕووبەری کەسنەزان 1651 دۆنمە، بە شێوەیەکی گشتی خەڵکی ناوچەکە باریان باشە و هەروەها چەند کارگەیەکی لێیە و کارگەی قیر و کارگەی کاشی و کارگەی مافوور و مەیدانی ئاژەڵان.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 5,324 بار مشاهده شده است