رۆژی لە دایکبوون 07-01-1966 کەرکووک.
خوێندن: زانکۆی موسڵ کۆلێژی زانست (قسم الریاضیات والحاسبة)
لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە دایکبووە، خۆێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە کەرکووک تەواو کردووە، خوێندنی زانکۆی لە موسڵ تەواوکردووە.
زۆر خولی لە دەرەوی وڵانت بینیوە لەسەر مافی مرۆڤ، کەسە بزربووە کان، گۆڕی بە کۆمەڵ، هەڵبژاردن، دیموکراسیەت.
لە ساڵی 1980 دا پەیوەندیکردووە بە (ی.ن.ک) وە و تائێستا بەبێ دابڕان پلەکانی حزبی بڕیوە، ئیستاش جێگری لێّپرسراوی مەڵبەندی (2) ی کەرکووکە.
لە ساڵی 1986 دا لەگەڵ باوکیدا گیراوە لە ئەمنی کەرکووک، باوکی لێپرسراوی ڕێکخراوی کەرکووک بووە، کە دواتر شەهید کرا (شەهید مامۆستا قادر)، لە ساڵی 1989 دا بەو هۆیەوە لە کەرکووک دەرکراون و ئاوارە بوون تا ساڵی 2003 گەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک.
لە ساڵی 2000 دا کراوە بە بەڕێوبەری گشتی ئاوارەکان لە وەزارتی مافی مرۆڤ پاشان نوێنەری وەزارەت بووە لە نەتەوە یەکگرتوە کان (UN).
ئێستا لە شاری کەرکووک دەژی، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.