#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵوەگەڕی #شۆڕشی گوڵان#، پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی مەزن بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئایار، لە پەیامێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی 45مین ساڵوەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدی سەرکردە
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدان و تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە.
ڕوونی کردووەتەوە، شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە، بەردەوامی دا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، دووپات لە برەودان بە کارکردن بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆکار و بنەمای پێکهێنانی (#بەرەی کوردستانی#) و سەرەنجام سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان.
[1]