$باشووری کوردستان$
- بوومەلەرزەیەک لە #هەڵەبجە# و دەوروبەری ڕووی دا.[1]
- سەرجەم دوکاندار و بازاڕەکانی شارۆچکەی #کەلار# وەکوو هەڵوێستێک بەرانبەر حکومەتی هەرێم، مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاند و دواکانەکانیان نەکردەوە.[2]
- #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# ڕایگەیاند کە بە چەند مەرجێک لە حکومەتدا دەمێنێتەوە.[1]
- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (#یونامی#) جەختدەکاتەوە، زۆر پێویستە دوای خۆپیشاندانە توندەکەی #سلێمانی# بارودۆخەکە هێوربکرێتەوە.[2]
- #ئاکار محەمەد# چالاکی #بزووتنەوەی گۆڕان# و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەڕڵەمان بە نەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.[1]
- بەشێک لە ڕۆشنبیران و ڕێکخراوەکان داوادەکەن کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سلێمانی بهێنرێت و ئەو کەسانەی دەستگیر کراون ئازادبکرێن.[2]
- حکومەتی ئێراق #فۆرمی خۆراک#ی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بە عەرەبی چاپکردووە و نووسینی کوردی لەسەر لاداوە، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی سلێمانیش دەڵێت داوایان کردووە جارێکی دیکە چاپبکرێنەوە.[3]
- تەرمی ڕۆژنامەنووس #ڕزگار ئادانمیش#، کە ڕۆژی #18-12-2017# لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو، ئەمڕۆ لە #قامیشلۆ#وە بەڕێکرابوو بەرەو #مەخمور#، لە لایەن هاووڵاتیانی کامپی مەخمور لە دەروازەی سنووری #سێمێلکا# پێشوازی لێ کرا و پاشان دەمەو ئێوارە گەییستە مەخمور و لەوێ بەخاکسپێردرا.[2]
- لیوا جەمال ئەنوەر، ناسراو بە (جەمالە سوور) سەرۆکی لیژنەی سەربازی #چەمچەماڵ# ڕاگەیاند: ئەمشەو لە لایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە دەستڕێژی گوللە لەماڵەکەم کرا و زیاتر لە 50 فیشەک بەر خانووەکەمان کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[2]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و ژمارەیەک لەکارمەندانی نالیا وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر دەستگیرکردنی #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# ویستویانە لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن. بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لە گردبوونەوەکە کردووە و نزیکەی 15 کەسیان دەستگیرکردون کە ژمارەیەک لەوانە کارمەندی کۆمپانیای نالیان.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، #کاروان کاکل#، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی دەنگی شەقام و سوهەیب ئەحمەد، بەڕێوبەری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی و #خەبات نەوزاد#، ڕۆژنامەنووس لە نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی دەستگیر کراون.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە لە لایەن تورکیا پاڵپشتی دەکرێن، هەرێمی #عەفرین#یان تۆپباران کردووە و لە لایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە# و یەکینەکانی پاراستنی ژنان- #یەپەژە# وەڵامدراونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی شێنکا، خەرابە، شەرعا، باسۆفان و بایێ سەربە شارۆچکەی شەرعا لە هەرێمی عەفرین بەر تۆپبارانەکە کەوتوون و تۆپبارانەکە زیانی مادی لێکەوتووەتەوە. [3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا از وقایع
این مقاله 16,526 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!