$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- بنکەی بەسیجی محەمەد ڕەسوڵەڵڵا لە تەنیشت #مەهاباد# مۆڵ بۆردوومان و تەختی زەوی کرا.
- لە شارەکانی #پاوە# و #مەریوان# و #بۆکان# بارەگا سەربازییەکانی داگیرکەری ئێران کرانە ئامانج.
- داگیرکەری ئێران سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی داخست.
$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشی کردەسەر کامپی ئازادی-ی حیزبی دێموکرات لە #کۆیە#، بەهۆیەوە کارمەندێکی نەخۆشخانەی کامپەکە برینداربوو.
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دۆناڵد تڕامپ، سەرۆکی ئامریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ #مەسعود بارزانی# و #بافڵ تاڵەبانی# دەربارەی ڕەوشی ئێران قسەی لەگەڵدا کردوون.
- هێرشێکی تر کرایە سەر فڕۆکەخانەی #هەولێر#، بەڵام درۆنەکان خرانە خوارەوە.
- ڕەوشی کارەبای باشووری کوردستان زۆر خراپ بووە و حکومەت ناچار بوو موەلیدەکان بخاتەوە کار.
- بەهۆی جەنگەوە ناردنی نەوتی باشووری کوردستان بۆ بەندەری جیهان ڕاگیرا.
- داگیرکەری ئێران هێرشی کردەسەر گردەکەی ڕیعایە - گردەکەی یو ئێن لە #سلێمانی# و زیانی مادیی لێکەوتەوە.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع