ناو: ئیسماعیل
نازناو: پیرخدری
ساڵی لەدایکبوون: 1949
ساڵی کۆچی دوایی: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #کرماشان#
شوێنی کۆچی دوایی: کرماشان
$ژیاننامە$
ئیسماعیل پیرخدری (لە ساڵی 1949 لە کرماشان لەدایکبووە - لە ساڵی 1985 لە کرماشان کۆچی دوایی کردووە)، گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە زاراوەکانی کوردیی کرماشانی و فارسی گۆرانیی خوێندووە.
ئیسماعیل پیرخدری لە ساڵی (1971) بە یارمەتیی دۆستەکانی وەکوو ئەبوڵقاسم پەرەندیان و موجتەبا میرزادە دەستی کرد بە ھاوکاری لەگەڵ ئۆرکێسترای ڕادیۆی کوردیی کرماشان و بە بڵاوکردنی چەندین گۆرانیی کوردی لەنێو خەڵکی کرماشان بەناوبانگ بوو.
ئیسماعیل پیرخدری بێجگە لە گۆرانیبێژی لە شێوەکاری و خۆشنووسیش شارەزا بوو. پیرخدری ھەروەھا لە ھاوڕێیە نزیکەکانی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بوو و پێکەوە چەندین گۆرانیان بە شێوەی دوێت هەیە.
لە ساڵی (1985) لە تەمەنی (36) ساڵی بە شێوەیەکی گوماناوی بە دەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا. سەبارەت بە کوژرانی پیرخدری ئەو دەنگۆیە لەنێوان خەڵک بڵاوبووەوە کە بە دەستی (ھێزە ئەمنییەکان یان گرووپی شیت) کوژراوە، بەڵام بکوژەکەی هەرگیز ئاشکرا نەکرا و نەزانرا ئامانجی لە کوشتنی پیرخدری چی بووە. [1]