شارەدێی ئاوەسپی یەکێکە لە شارەدێیەکانی شارۆچکەی #کفری# لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای #سلێمانی# لە ھەرێمی کوردستان لە ئێراق. ناوەندەکەی شارەدێی گوندی #خان ڕۆستەم# ە.
=KTML_Bold=ناو=KTML_End=
ناوی ئەم شارەدێیە لە چەمی ئاوەسپییەوە وەرگیراوە کە بە ناوەندی ئەم شارەدێیەدا تێپەڕ دەبێت، کە سەرچاوەی ئەم چەمە لە ڕۆژھەڵاتی چیای ئاچداغە.
وشەی ئاوەسپی: وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (ئاو + سپی) پێکھاتووە، سەرچاوەکەی لە چەند چاوگێکەوەیە، کە ھەریەکەیان تام و بۆن و ڕەنگی تایبەتمەندی خۆی ھەیە. لە گوندی دەرزیلە لە شارەدێی سەنگاو لە چیای ئاچداغ یەکدەگرن. بە ھۆی پێکھاتەی کیمیایی خاکەکەی کاتێک ئاوەکە ھەڵدەقوڵێ ڕەنگەکەی دەبێتە سپی، ئیتر بەو ھۆکارە ناونراوە ئاوەسپی.
=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
• شارەدێ 624 کیلۆمەتری چوارگۆشە (241 میلی چوارگۆشە)
بەرزایی 448 مەتر (1٬470 پێ)
بەرزترین بەرزایی 745 مەتر (2٬444 پێ)
نزمترین بەرزایی 364 مەتر (1٬194 پێ)
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شارەدێی ئاوەسپی ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی #سەنگاو#.
لە باشوورەوە شارەدێی#سەرقەڵا -کفری# و شارەدێی #ڕزگاری -سموود# .
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #شێخ تەویل# و شارەدێی ڕزگاری و شارەدێی #پێباز# .
لە ڕۆژاواوە شارەدێی #قادرکەرەم# و شارەدێی #نەوجول#.
=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (624کم2)یە لە (3٫1٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (22٫3٪) شارۆچکەی کفری پێکدەھێنێت.
=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (1، 318)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (پێنجەم)ە لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی کفری.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
شارەدێی ئاوەسپی مێژوویەکی کۆنی نییە لە #02-03-2005# دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی (35 گوند و کەرت) لە شارەدێی قادرکەرەم و شارەدێی ڕزگاری و شارەدێی سەنگاو.
لە سەردەمی عوسمانیدا کەرت و گوندەکانی ئەم شارەدێیە سەربە شارۆچکەی #زەنگەنە# بووە لە لیوای سلێمانی، لە سەردەمی پاشایەتیدا خراوەتە سەر شارۆچکەی #داقووق# لە پارێزگای #کەرکووک# ، دواتر سەربە شارەدێی قادرکەرەم بووە و دوای درووستکردنی شارۆچکەی #دووزخورماتوو# ، لە ڕووی ئیدارییەوە ھاتوونەتە سەر پارێزگای سەڵاحەددین، لە ساڵی 2005ەوە بووەتە شارەدێ لە شارۆچکەی کفری لە پارێزگای سلێمانی.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لە ساڵی 2003دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی #کەلار# ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە #دەربەندیخان، # بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە ڕۆژی #06-08-2006# ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە شارۆچکەی کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی 2008 بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو ڕووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە. [1]