لەنێو هۆڵی هۆتێل پلازا لە شاری سەلالەی وڵاتی عەمان یارییەکانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و لە دووەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی جەولەکانی دووەم و سێیەمی یارییەکان ئەنجام دران.
لە یەکەم یاری ئەو ڕۆژە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە #05-10-2024# بەڕێوەچوو کوڕە بیرمەندە پێشمەرگەکان بە ئاستێکی باڵا لە بەرانبەر یانەی سوهامی یەمەنی بینران و بە ئەنجامی 4-0 بردنەوەیان بەدەست هێنا.
ئەمە و لە هەمان ڕۆژ و سەر لە ئێوارەکەی دا، پێشمەرگەکان لە بەرانبەر شاریقەی ئیمارات یاریان کرد و لەو یارییەدا و دوای ڕکابەرییەکی بەهێز دووبارە توانیان، پێشمەرگە ئاسا سەرکەوتووبن بە ئەنجامی 2 نیو خاڵ بەرانبەر بە 1 و نیو خاڵ.
سەبارەت بەو سەرکەوتنەیان لە شاری سەلالەی عەمانەوە #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، هەنگاو بۆ سەرکەوتن و نازناو دەنێین و ئاستی بیرمەندانمان شێرئاسا بوون و پاڵەوان بوون کە خۆشبەختانە لە سێ یاریمان توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین.
هەروەک ئاماژەی پێدا کە ئێمە وەک پێشمەرگە دەجەنگین و جەنگاوەرانیشمان پیشەگەرانە یاری دەکەن بۆ سەرکەوتنەکان و نازناوەکان. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 378 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!