ناونیشانی بابەت: پایز.... وەرزی دروستکردنی سرکەی ھەنار
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
وەرزی پایز وێڕای جوانیی سروشتەکەی و دەستکردنی گەڵا بە زەردبوون و وەرین، وەرزی پێگەیشتی زۆربەی میوەکانە، یەکێک لەو میوانەش ھەنارە.
ھەنار وێڕای ئەوەی، کە میوەیەکی بەتامە و دەخورێت، دەشگوشرێت و ئاوەکەی ھەم بەشێوەی شەربەت ھەمیش دەکرێت بە سرکە.
بۆ دروستکردنی سرکەی ھەنار، سەرەتا جووتیاران بە کاری ھەرەوەزی ھەنار لە باخەکانیان دەڕنن و پاشان دەنکەکانی دەتەکێنن و لە گونیەی دەکەن و لە کۆل (حەوزێکی بچووک)ی دەکەن و بە پێ دەیگوشن و ئاوەکەی دەخەنە مەنجێکەوە و دوای پاڵاوتن دەیکوڵێن، تا پلەی خەستبوونەوە، پاشان ساردی دەکەنەوە و دەبێت بە سرکەی ھەنار و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
سرکەکە ھەم وەکوو شەربەت دەخورێتەوە، ھەم تێکەڵ بە ھەندێک چێشت و خواردن و زەڵاتە و... دەکرێت.
سرکەی ھەنار خواردنێکی کۆنی #کورد#ەوارییە و چەندان سوودی تەندروستیی ھەیە، بەتایبەت بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرس و کەمکردنەوەی فشاری خوێن.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 582 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!