ناو: ئیبراهیم
ناوی باوک: محەمەد سڵێمان ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ساڵی شەهیدبوون: 1984
شوێنی لەدایکبوون: گوندی وڵەسمتی بناری چیای سوورێنی سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#ی پارێزگای #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #بەغدا#
$ژیاننامە$
ئیبراهیم محەمەد سلێمان، ساڵی 1963 لە گوندی وڵەسمتی بناری چیای سوورێنی سەربە شارۆچکەی سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، لە سەرەتادا گوندنشین بووە و لە گوند قۆناغەکانی سەرەتایی خوێندووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق گوندەکانی ئەو دەڤەرەی وێران کردووە و خەڵکەکەی بە زۆرەملێ دابەشی سەر چەند ئۆردوگایەکی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی کردوون، هەر بۆیە ئیبراهیم محەمەد نیشتەجێی ئۆردوگای شانێری نزیک لە سەیدسادق کراوە.
ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە لەلای #ئەنوەری حاجی عوسمان# کە سەربە هێزی سوورێنی لێژنەی ناوچەی #دەربەندیخان#ی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، بەشداری شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان، شەڕی بەڵخە، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی #شارەزوور#، شەڕی ناڵپارێز، شەڕی کەوڵۆزی کردووە.
لە تەمموزی ساڵی 1983 لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری و بە فەرماندەیی ئەنوەری حاجی عوسمان لە دوای ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور، پێشمەرگەکان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەسەر ماڵەکانی ئۆردوگای شانێریدا دابەشبوونە تا بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە، بەڵام ئیبراهیم محەمەد سڵێمان لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە دەستگیر کراوە و ڕادەستی ئەمنی سەیدسادق کراوە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ هەیئەی شاری #کەرکووک# و دوای حەوت مانگ ڕەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب کراوە و لە شوباتی ساڵی 1984 لە سێدارە دراوە و شەهید بووە. [1]