ناو: سامی
نازناو: سامی قادر
ناوی باوک: قادر
$ژیاننامە$
سامی قادر ئەحمەد، لەدایک بووی ساڵی (1955)، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە #هەولێر# تەواوکردووە، ساڵی 1970 چووەتە ڕیزی یەکێتیی قوتابییان و ساڵی 1974 بووەتە پێشمەرگە دوای نسکۆی شۆڕش چووەتە ئێران و ماوەیەک لەئوردوگای (سەراب نیلۆفەر) لە #کرماشان# ماوەتەوە، دواتر گەڕاوەتەوە ئێراق وەک کەسێکی یاخی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی خەریکی پێکەوەنانی ڕێکخراوێک بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی فاشیانەی #بەعس# دواتر تێکەڵ بەرێکخستنەکانی کۆمەڵە دەبێت وساڵی 1977دەبێتەوە پێشمەرگە لە شۆڕشی نۆێ بەڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ، . ئێستا لێپرسراوی ئەنجوومەنی ڕاوێژکارییە بە پلەی جێگری لێپرسراوی مەڵبەند لە مەڵبەندی 14ی #کۆیە# .
یەکەم نووسینی لەرۆژنامەی (بیری نۆێ) ساڵی1973 بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا بەردەوامە لە نووسین لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی (تیشک، جیهانی ڕووناکی ، کۆسار ، ڕێبەری پێشمەرگە، هامون، کوردستانی نوێ، الاتحاد، بەدرخان و هیتر و بڵاوکراوەکانی (شەهیدانی یەکی شوبات، شەوی نووسکە، خەباتی کورد، پرنسیپەکانی مافی چارەی خۆنووسین، کوردایەتی، #سۆسیالیزم و کێشەی نەتەوەیی و پرسی کورد لە ئێراقدا# ) .[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,006 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!