کوورتە زانیارییەک لەسەر مافی کورد لە هەر دوو پەیماننامەی سیڤەر و لۆزان
هاوڕێیان بابەتێک کە هەموومان بە هەڵە تێگەیشتین ئەویش ئەوەیە دەڵێن پەیماننامەی #سیڤەر# مافی کوردی دیاری کرد بەڵام ڕاستییەکە وانییە چونکە پەیماننامەی سیڤەر بەڵا بوو وەک #لۆزان#. ئێستا لێرە هەمووی باس دەکەم: پەیماننامەی سیڤەر بۆ سزادانی دۆڕاوەکان بوو کە ئەویش کورد و تورکەکان بوو، چونکە کورد لەپاڵ سوپای عوسمانی شەڕی کرد دژی مافیا ئەرمەن و ئاشوریەکان و کلدانییەکان و پاداشتی براوەکان ئاشوری و کلدان و ئەرمەن و عەرەب بدرێت.
پەیماننامەی سیڤەر هەر چوار پارچەکانی کوردستانی دەخستە وڵاتێک بۆ نموونە:
باکووری کوردستان: هەموو شارەکانی وان و قارس و بەدلیس و ئەرزروم چەندین شاری تر دەخرایە سەر دەوڵەتی ئەرمەنستان و دەوڵەتێکی کوردی بچووک درووست دەبوو لە ئامەد و هەکاری کە ئەم دەوڵەتە قەدەغەکرا بوو چەک هەڵگرێ دژی ئەرمەن و ئاشوری و کلدان و بەمەشەوە ئەرمەنەکان و ئاشوری بە ئاسنی دەتوانن داگیری بکەن.
باشووری کوردستان: ویلایەتی موسڵ کە هەموو شارەکانی سلێمانی و کەرکووک و هەولێر و موسڵ دەگرتەوە هەر سەربە ئێراق دەبوو.
ڕۆژاوای کوردستان: شارەکانی ڕۆژاوای کوردستان عەفرین و حەسەکە و ئەنتاکیا دەخرایە سەر دەوڵەتی نوێ سووریا.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان:لە پەیماننامەی سیڤەر بە هیچ شێوەیەک باسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکراوە چونکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر سەربە ئێران دەمایەوە ئەویش وەک پاداشتی هاوپەیمانان بۆ ئێران کە بەشداری جەنگی جیهانی یەکەم نەکرد.
ئەو بابەتە وەکوو ڕاستکردنەوەی مێژووی کورد بوو کە واماندەزانی کە پەیماننامەی سیڤەر مافی بە کورد بەخشی بەڵام ئەویش هاوشێوەی لۆزان بەڵا بوو بۆ کورد.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە لە ڕۆژی 13-04-2023 لە لایەن ئەحمەد ڕەزا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پەیجی (مێژوو بۆ کورد) بڵاوکراوەتەوە.
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,716 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!