ناو و مانای وشەی (واشوکانی) ی پایتەختی میتانییەکان
شانشینی #میتانی# یەکێک بوو لەو شانشینی بەهێزانەی کە لە 1600پ.ز تا 1260پ.ز حوکمیان کردووە ، پایتەختی میتانییەکان ناوی (واشو کانی) بوو کە ئەم ناوە لە وشەی (باش کانی) ەوە نزیکە (واشو کانی=باش کانی=کانی باش=کانی+باش) (کانی=سەرچاوە) بەپێی ئەم لێکدانەوەیە بێت میتانییەکان ناوی پایتەختەکەیان بەهۆی سەرچاوەیەکی ئاوی باشەوە ناونراوە، ئەگەر سەیرێکی شوێنی جوگرافی ئەم شارە (واشو کانی) بکەین ئەوا دەبینین کە دەکەوێتە سەر ڕووباری خاپوور لە ڕۆژاوا ئەم ڕووباری خاپوورە یەکێکە لەو لقانەی کە سەرچاوەی ڕووباری فوڕات پێک دەهێنێت کە ڕووباری فوڕاتیش ئاوەکەی زۆر و بەهێزە.
بەهۆی ئەمەوە دێرینی و بەنرخی زمانی کوردی و کوردمان بۆ دەردەکەوێت، هەروەها بەهۆی زمانی کوردییەوە ڕەگی ئەو مێژووە دزراوەی بەناوی تورک و عەرەب و فارسەوە کراوە دێتە دەرەوە و دەردەکەوێ ڕەگەکە کوردییە.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,092 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!