کۆمەڵەی پشتی تەندرووست لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئازاری پشت چەند هۆکارێکی هەیە، دیارترینیان گرژبوونی ماسوولکەکانە کە بەهۆی جوڵەی هەڵە یان دۆخی هەڵەی جەستەوە درووستدەبێت، یان هەڵگرتنی شتە قورسەکان بە هەڵە.
کۆمەڵە ئەڵمانییەکە دەڵێت: ئازاری پشت دەکرێت هۆکارەکەی پێچهاتنی زراو بێت، ئەویش کاتێک بەردێکی زراو دەرچەی زراو قەپات دەکات، کە لەو کاتەدا نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی زۆر توند لە بەشی سەرەوەی ورگ دەکات، کە ئازارەکەی بۆ پشت و شانیش درێژدەبێتەوە، ئەوە جگە لە دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
هەروەک پشت ئێشە دەکرێت بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە بێت، لەوکاتەدا ئازارەکەی پشت ئازاری تری لە قەفەسەی سنگ و بڕبرەی لەگەڵدایە، لەم حاڵەتەشدا پێویستە بەزوویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و هۆکاری ئازارەکە ئاشکرابکرێت.
$جگە لەم هۆکارانەی سەرەوە دەکرێت هەریەک لەم حاڵەتانەش ئازاری پشت درووستبکەن:$
- جوڵەی کەم.
- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر.
- هەڵگرتنی شت بەشێوەیەکی هەڵە.
- بەکارنەهێنانی پێڵاوی گونجاو وەک پێڵاوی پاژنە بەرز.
- هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس.
- قەڵەوی. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,095 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!