$بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چوونە دەرەوەی دۆلار، سوودانی دەیەوێت هێز لە باشماخ و سەیرانبەند جێگیربکات$
ڕۆژی #31-01-2023#، #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی شاری #بەغدا#ی کرد و لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق کۆبویەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسکردن بووە لە بردنە دەرەوەی دۆلار لە ڕێگەی خاڵە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# و بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانییەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سوودانی بە تاڵەبانی گوتووە، بەڵگەمان لایە کە لە سنووری #باشماخ# و #سەیران بەند# دۆلارێکی زۆر دەچێتە ئێران. بۆیە لیژنەیەکی تایبەت دەنێریین بۆ ئەو دوو خاڵە سنوورییە، ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت، ئەوا ناچارین ھێزی حکومەتی ئێراق لەو دوو خاڵە سنوورییە جێگیربکەین.
سوودانی هۆشداری توندی داوەتە قوباد تاڵەبانی و پێی وتووە ئەگەر دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکەین ئەوا دەرەنجامی باشی نابێت و دۆخەکە لە دەست دەردەچێت، چونکە لەسەر ئەو بابەتە بەرپرسانی ئەمریکی زۆر جددین و هۆشدارییان پێداوین ئەوەی ڕوودەدات لە بابەتی دۆلار لە بەرژەوەندی ئێراق و ھەرێم نییە.
قوباد تاڵەبانی لە وەڵامی قسەکانی سوودانیدا گوتویەتی (ئێستا #04-02-2023# کارناکەم بەھۆی کێشەکانم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بەڵام بۆ ئەم بابەتە خۆم دێمە سەرخەت ئەگەر بەڵگەتان ھەیە و لە هەر کوێیە کێشە هەبێت چارەسەری دەکەین) . [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 683 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!