بەناز سابیر ڕەشید، لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی لە سەدەی هەژدەهەم هاتوونەتە سلێمانی.
لە ساڵی 1993وە لەگەڵ هاوژینەکەی #هاوڕێ باخەوان# لە هۆڵندا لە شاری لاهای دەژین و دایکی دوو منداڵە بەناوەکانی میتان و ئارتین.
یەکێکە لەو خوێندکارە کوردە بەراییانەی کە بەکالۆریۆسی لە زانستی بیزنیس ئینفۆڕمەیشن BI لە هۆڵندا وەرگرتووە. تێزی بەکالۆریۆسەکەی لەسەر بەرنامەی #هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد# بووە کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرنامەڕێژکراوە و پاشان ئەو داتابەیسە بووە بەرایی و بەشێکی داتابانکی #کوردیپێدیا#.
بەناز، یەکێکە لە ڕاوێژکارە تەکنیکییەکانی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# و جێدەستی بەسەر ماڵپەڕ و ماشێنی گەڕانی کوردیپێدیاوە دیارە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 18,759 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!