بابەت: ژنان
نووسین: #بەیان ئیبراهیم ڕەحیم#
ئەگەر کۆمەڵگە لە ڕووی زانستی کۆمەڵایەتییەوە بەلاشەیەک وێنا بکەین، ئەوا لەژێر ڕەحمی پڕۆسەیەکی داگیرکاریی کۆی جیهازەکانی لەشی ئەم کۆمەگایەداین، بە پلانێکی هێواش ئەم کۆمەڵگەیە وەک لاشەیەک براوەتە ژووری نەشتەرگەری و بێهۆشکاریی و بێهۆش (بەنج) کراوە تا ئەو ڕادەیەی وەک لاشەیەکی بەنجکراو گۆشتی لێ بکەیەتەوە هەست بە هیچ ناکات، بە مانایەکی تر ئەم کۆمەڵگەیە وا بێهۆش کراوە کە ڕاچڵەکینی نەماوە. ئا لێرەوە کاتێک کۆمەڵگەیەک خاڵی بکرێتەوە لە پڕۆسەی ڕاچڵەکین، ئەو کات نەک هەر گۆشتی لێ بکرێتەوە سەریشی ببڕرێت ئاگای لێ نابێت. خۆ ئەگەر کۆمەڵگەیەک لە ژووری نەشتەرگەری بهێنینە دەر و هۆشیار بێت ئەوا دەبوو بۆ ئەم کوشتنی ژنانە و سەدان گوناهی تر وەک هاتنی بێگانە و دزی و نەبوونی مووچە پڕ ببوایە لە ڕاچڵەکین، ڕاچڵەکین یەکسانە بەوەی کە دەبوو بۆ تاوانێکی وەک کوشتنی ژنان لە کەمترین ئاستدا پانجا ڕێکخراو بانگەوازی خۆپشاندانێکیان بکردایە، خۆ ئەگەر هەر ڕێکخراوێک دوو سەد کەسی بهێنایەتە سەر شەقام، ئەوا یەکسان دەبوو بە دەهەزار کەس کە ئەمە دەیکردە ڕاچڵەکین و دەبوە گوشاری قورس لەسەر دەستەڵات و هەتا ئەو کەسانەی کە ئەم تاوانانە دەکەن. کە ئەم ڕاچڵەکینە نەبێت هیچ کاردانەوەیەک یان ڕاچڵەکینێکی کۆمەڵاتی لێ نەبێت، بکوژەکان ترسیان نییە، خۆ لە حاڵەتی بوونی ڕاچەڵەکینی کۆمەڵایەتیدا بەدەر لە گوشار بۆ سەر دەستەڵات دەبوە چاو ترسێنێک بۆ سەر ئەو کەسانەی کە جەلادانە گوناهبارن بە کوشتنی ژنان.
کاتێک کۆمەڵگە بێهۆش کراوە و خاڵی بوەتەوە لە ڕاچڵەکین ئەو کات کوشتن و تاوانکردن ئاسایی دەبێتەوە، وەک ئەوەی ئێستە ڕودەدا نەک هەر تاکەکان هەستی پێ ناکەن، بەڵکوو ئەو هەموو ڕێکخراوە ژنانە ناتوانن ترادسیۆنێک بەرانبەر ئەم غدرانە درووست بکەن.
پڕۆسەی بێهۆشکردن (بەنج)ی کۆمەڵایەتی لەوێوە سەرچاوە دەگرێ کە ئێمە خاوەنی دەستەڵاتی خۆیی نین و سەرچاوەی ئەم بێهۆشکاریە دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاریی وڵاتانی باڵادەست لەم هەرێمەی ئێمەدا، کە دەتوانین بە بێهۆشکاری (بەنج) ی گشتی ناوزەند بکرێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە چالاک و پڕ جوڵە نەبێت و چۆنیان بوێت لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکاری بهێنن.
لەم هەفتەیەدا چەندین کوشتنی ژن بڵاوکراوەتەوە ئەوەی کە زانراوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کۆی کۆمەڵگە لە ژووری نەشتەرگەری وڵاتانی زلهێزدایە و بێهۆشکراوە بۆیە نە دەبیتە ڕاچڵەکینێکی بەهێز نە دەتوانرێ هیچ بکرێت، بەدەر لە پرسەیەکی شەرمنانە بۆ خۆێنی قوربانیانی ژن هیچی تری لێناکەوێتەوە.
[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,698 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!