#دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ# ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 24 حاڵەتی کوشتن لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تۆماکراون و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانەکان.
بەپێی ئامارێکی دەستەکە کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، لەمانگی ڕابردوودا 24 حاڵەتی کوشتن، نۆ حاڵەتی خۆکوشتن، شەش هەوڵدان بۆ کوشتن، تۆمارکراون.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هۆکاری بەردەوامی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن دەگەڕێنێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەک لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنییەوە.
هەروەها دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەکات، کە چەندین هۆکاری تر هەیە کە بوونەتە هۆی بەردەوامی تاوانەکان، لەوانە قەیرانی دارایی کە هەڕەشەی لەسەر ژیانی زۆر کەس دروستکردووە بەتایبەتی ئەوانەی موچەکانیان کەمە.
دەستەکە داوا لە حکومەت دەکات چارەسەری قەیرانی دارایی بکات و کۆنتڕۆڵی دیاردەی چەکداری بکات، بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی تاوانەکان.
03-06-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,770 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!