من ناوم فازڵە ساڵی 1955 لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە شاری #سنە#دا بووە. (یەک ساڵ ئەویش 1970 لە شاری #کرماشان# خوێندومە) .
لە ساڵی 1973 بۆ خۆێندنی زانکۆ چوومەتە شاری ڕەشت لە باکووری ئێران و بەشی بازرگانیم خوێندووە،
لە ساڵی 1977پاش کوتایی هاتن بە خوێندن گەڕاومەتەوە بۆ شاری سنە و زیاتر بەکاروباری سیاسییەوە سەرقاڵ بووم.
لە ساڵی 1979 لە پاش شۆڕشی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان و هاوڕییان کوڕی گەشەپیدانی زمان و ئەدەبی کوردیمان دامەزراند.
لە ساڵی 1980 کۆماری ئیسلامی ئێرانی هێرشی کردە سەر کوردستان، هەر بۆیەش لەو ساڵەوە هەتا ساڵی 1990 وەکوو پێشمەرگەیەک لە ڕیزی #کۆمەڵە#دا، لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هەر لە هەورامانەوە هەتا ورمێی خەباتم کردووە.
لە ساڵی 1990دا وەک پەنابەر هاتوومەتە ئەوروپا و لە سوید نیشتەجێبووم. لە سویدیشدا جارێکی تر دەستم داوەتە خوێندن و لە ساڵی 1998 بەشی ئەندازەیاریم لە زانکۆی چاڵمێرس (Chalmers) تەواوکردووە و لە ساڵی 1999وە وەکوو ئەندازەیار خەرێکی کارم. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/fazel.osolian/=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: فازڵ ئوسوڵیان=KTML_Link_Facebook_End=