کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یان بە کورتی کۆمەڵەی ژ-ک شێوەی خوێندنەوەی: ژێ کاف یەکەم ڕێکخراوی سیاسیی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو، کە لە ساڵی 1942 لە مەھاباد پێکھات و لە ساڵی 1945 بە دامەزرانی حیزبێکی نوێ کۆتایی بە ژیانی ھات.
=KTML_Bold=مێژووی کورتی ناوچە=KTML_End=
لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەم کوردستان بوو بە مەیدانی شەڕ لەنێوان لەشکرەکانی بەشدار لەم شەڕە، بەتایبەتیی لەشکری (عوسمانی و ڕووس). دانیشتووانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان زۆر جار تووشی تاڵان و کوشتاری لەشکرەکانی عوسمانی و ڕووس بوون. پاش ئەو شەڕە، وڵاتێکی وێرانکراو، خەڵکێکی دەربەدەر، ماندوو و ھەژار کە تووشی قاتی و نەخۆشی ببوو.
=KTML_Bold=دیکتاتۆریی ڕەزاخان=KTML_End=
لە ساڵی 1921دا پاش کودەتایەکی نیزامی کە بە یارمەتیی بەریتانیا ھاتە دی، ڕەزا شا ھاتە سەرکار و ساڵی 1923 لە تاران خۆی بە شا و دامەزرێنەری سیلسیلەی پەھلەوی ناساند. ھەر لە دەستپێکدا ھەوڵی خنکاندنی ھەموو ئەو بزووتنەوانەی دا کە دەبوونە ھۆی بچووکترین دڵەڕاوکێ بۆی، وەک جووڵانەوەی #سمکۆی شکاک# (سمایلئاغا شکاک)، ڕاپەڕینی (جافر سوڵتان و حەمە ڕەشی خانی بانە). ڕووکاری ئاوەڵای سیاسی لە تەواوی وڵاتی ئێراندا کاتی بەسەرچوو. دەسەڵاتی ناوەندی ئێران لە #تاران# ھێزی گرت و ھەناسەی ھەموانی چاند. لە سەردەمی دیکتاتۆریی بیست ساڵەی ڕەزاشادا زۆرداریی نەتەوەیی گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. شۆڤێنیزم ئێرانی بوو بە سیاسەتی فەرمی ڕژێمی پەھلەوی و گەلانی غەیرە فارسی ئێران خرانە ژێر توندوتیژترین ستەمی نەتەوەیی.
بۆ لەنێوبردنی شوێنەواری نەتەوەیی و مێژوو و کلتووری ئەم گەلانە پلانێکی داڕێژراو و درێژخایەن بەڕێوە دەچوو، کە مەبەستی تواندنەوەی گەلانی غەیری فارس بوو.
دەستتێوەردانی مێژووی کۆن و نوێ، گۆڕینی ناوی شار و گوندەکان، قەدەغە کردنی ڕێوڕەسمە نەتەوەییەکان و لەبەرکردنی جلی نەتەوەی. ھەموو بۆ ئەوەی نیشان بدرێ لە ئێراندا تاقە نەتەوەیەک ھەیە ئەوەش فارسە. بەڵام ھەستی کوردایەتی لە کوردستان و لە دڵی ھەموو کوردێکدا ئەوەندە بەھێز بوو کە سیاسەتی ڕەزاشا بۆ تواندنەوەی نەتەوەی کورد وەک هیی مستەفا کەمال لە تورکیا بەتەواوی پووچەڵ بوو.بەرانبەر بەو ھەموو ستەم و زۆرە لە ھێندێک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی ڕاپەڕینی عەشیرەتەکان سازبوو. وەک ڕاپەڕینی مەحمود خانی کانیسانان لە ناوچەی #مەریوان#، عەشیرەتی مەنگوڕ لە دەوروبەری مەھاباد، ڕاپەڕینی عەشیرەتەکانی جەلالی کە ھەموویان دڕندانە سەرکوت کران.
=KTML_Bold=ئاکامی شەڕ:=KTML_End=
کە جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێ کرد، ڕەزاشا لایەنگری خۆی بۆ ئاڵمانیای نازی ڕاگەیاند. بۆیە کاتێک شەڕ کەوتە نێوان یەکییەتی سۆڤیەت و ئەڵمانیا، وڵاتانی ھاوپەیمان، ئێرانیان داگیرکرد؛ وەک ھاوپەیمانی ئەڵمانیا و ھەم بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئێرانەوە یارمەتیی بگەیێننە سۆڤییەت. بەریتانیا لە باشوور و سوپای سوور لە باکوورەوە، خاکی ئێرانیان داگیر کرد. ڕەزاشا لە ئاستی ئەواندا نەیتوانی بچووکترین جووڵە بکات و دیکتاتۆرییەکەی ڕووخا و پاش 20 ساڵ ئێران ڕووی ئازادی دیموکراتی بە خۆیەوە دی و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بووژانەوە.
=KTML_Bold=ھەل و مەرجی دامەزران:=KTML_End=
ھێزەکانی داگیرکەر لە باشوورەوە تاکوو #ئیلام# و لە باکوور تا#ورمێ# ھاتبوون. بەڵام مەھاباد دوور بوو لەو دۆخە. لە لایەکی دیکەوە مەھاباد و ناوچەکانی دەور و پشتی مێژووی درێژیان ھەبوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی، ھەر بۆیە بارودۆخەکە ڕێکەوت بۆ ئەوەی یەکەم ڕێکخراوی بەھێزی سیاسیی کوردی بە ناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان یان بە کورتی کۆمەڵەی ژێ-کاف پێک بێت. دامەزرێنەرانی کۆمەڵەکە یازدە کەس بوون، کە لە ڕۆژی 25ی گەلاوێژی 1942 لە مەھاباد کۆبوونەوە و کۆمەڵەی ژ-ک یان پێکھێنا کە ئامانجەکەی ڕزگاری نەتەوەی کورد بوو.
کۆمەڵە ڕیخراوێکی نھێنی بوو و ھەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە کوردانی باشوور تێیدا بەشدار بوون و نوێنەرانی ئەوان #میرحاج ئەحمەد# لەلایەن #پارتی ھیوا# وە لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ژ-ک ئامادە بووە.
لە مانگی بانەمەڕی ساڵی 1943دا، کۆبوونەوەیەک وەک کۆنگرەی کۆمەڵە پێکھات. لەم کۆنگرەیەدا کە لە شاخی (خوداپەرست) بە ئەنجام گەیشت، نزیکەی سەد کەس بەشداربوون بڕیار درا کە کۆمەڵە بیروڕای خۆی لە گۆڤارێکدا بڵاو بکاتەوە. لەبەر ئەوەی کۆمەڵە ئەگەرچی ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیستی و نیشتمانپەروەر بوو و دەبوایە، لەگەڵ توێژەکانی خەڵکی بێت، بەڵام لەبەر نھێنی بوونی، کەمتر بەوە دەگەی. ئەوە بوو کە دەست کرا بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری #نیشتمان# . لە ماوەی چەند ساڵدا، بە بڵاو بوونەوەی بیروڕاکانی کۆمەڵە لەناو چین و توێژەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستان، ھیوا بە داھاتوو ھێزی گرت. زانیاریی سەبارەت بە بارودۆخ پێشکەوت و ژ-ک تا ڕادەیەک بوو بە ھێزێکی سیاسی.
بەڵام گۆڕانکارییەکان یەکجار زۆر بوون. دنیا گۆڕدرابوو، ھەروا کوردستان. شۆڕشی گەلانی دونیا دژ بە فاشیزم و دیکتاتۆری پەرەی سەندبوو. وڵاتی ئێران ئەزموونی گۆڕانی بەسەر دەھات و لە لایەکی دیکەوە لەو بارودۆخە گرینگەدا ژێ کاف نەیدەتوانی چالاکییەکان بە ڕێکوپێکی بەرەو پێش بەرێت. پێویست بوو بە ڕێکخراوێ نوێ، یەکگرتوو، خاوەن پیلان بۆ بەرەو پێش ڕۆشتن. بەڕێوبەرانی ژێ کاف لەوە ئاگادار بوون، بۆیە ھەوڵێکی نوێیان دا بۆ بنیاتنانی حیزبێک. لە ڕێکەوتی 25ی گەلاوێژی ساڵی 1945 لە شاری مەھاباد دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاگەیێندرا. ئەگەرچی ئەو حیزبە نوێیە لە ئەزموونەکانی کۆمەڵە سوودی وەردەگرت، بەڵام لە پیلان و چالاکییەکانیاندا بەتەواوی جیاواز بوون.
#لقی باشووری ڕۆژھەڵات#
کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لقی ھەبوو و بەرپرسی لقەکە لە ئێلی کەڵھوڕ (یەدوڵڵا ڕەزایی کوڕی عەبدوڵڵاخانی زەیغەمولسوڵتان) بوو.[1][2]