لە شاری سلێمانی لە ساڵی 2004 دا لەلایەن شارەزایانی بواری ئەرشیف و بەڵگەنامەیی دامەزرێنراوە، و جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی میللەتی کورد و ناوچەکە، هاوکات زیاتر لە 170 ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستووە و زیاتر لە 100 پەرتووکی ناوازەی نووسەران و زانایانی کوردی بە چاپگەیاندوە. مامۆستا ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە، کە وتویەتی کارمان لە بنکەکەدا دابینکردنی سەرچاوەی مێژوویی دەستنووسییە بۆ توێژەران و نووسەران و مێژوونووسان.
ئامانجەکانی بنکەی ژین بریتییە لە کۆکردنەوە، پاراستن و لە چاپدانەوەی گۆڤار، ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی کۆنی کوردی یان هیی زمانی تری تایبەت بە کورد.
تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری هەمە لایەنە و بڕی 3 ملیار و 800 ملیۆن دیناری ئێراقی تێچوە، و پێکهاتووە لە پێنج نهۆم کە چەندین هۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک پەرتووکخانە، چاپخانە، کافتریا و هۆڵی کۆبوونەوەی 300 کەسی، هەروەها شانۆ و سینەمای تێدایە، هۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە هونەرییە جیاجیاکانی تێدایە، هەروەک شوێنی نووستن و حەوانەوەشی لەخۆگرتووە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 27,066 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!