#نەورۆز# دابوونەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لەلایەن کورد و فارس و... بە شێوەی جۆربەجۆر دەگیرێ. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. هەندێ کەس بە هەڵە پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بەسەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە. بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە. شارەزایانی نەورۆز، بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاتشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی داهێناوە. ژیانی ئەو پاتشایانە لە ئەفسانە بەدەر نییە و بەسەرهاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە. کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.
کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا گیانە پاکەکان سەردانی کەسوکارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر هەڵدەکەن و خوانی حەوت سین دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە هاتنی نەورۆز، خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناوماڵەیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگرهەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز دەگیرێ و دابوونەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی هەیە.[1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 74,019 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!