$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فاروق عیبادی خەڵکی گوندی دەوسینەی شاری #بانە#، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383591/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فاروق عیبادی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فاروق عیبادی=KTML_ImageCaption_End=
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری #سنە#، بە دەیان چالاکی سیاسی و مەدەنی ئەمشارەی بانگ کردووە و داوای هاوکاریی لێ کردوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا، بە دەیان چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسی لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون. شایانی باسە، ئیدارەی ئیتلاعات دوای بانگ کردنی ئەو چالاکانە داوای هاوکاری لێیان کردووە. جێگەی ئاماژەیە، چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی پێشووی سیاسی بەردوام دەکەونە ژێر چاوەدێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان و هەروەها بە شێوەی جۆراوجۆر کێشە و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت.[4]
- بە بڕیاری قایمقامیەتی #مەریوان#، سەرجەم پارک و سەیرانگەکانی ئەم شارە تاوەکو کاتێکی نادیار دادەخرێن. بە گوتەی ئارتیکاس ئیقباڵ، قایمقامی مەریوان، ئەم شارە لە دۆخی زۆر مەترسیدار و سووری تەشەنەسەندنی کۆرۆنادایە.[1]
- ژنێکی لاو بە ناوی ڕۆژین فەلاحی کچی جەعفەر، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی مەریوان، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[7]
$باشووری کوردستان$
- 5 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە #سلێمانی# گیانیان لەدەستدا. ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 35 کەس، کە 31 یان لە سلێمانین و 4 کەسەکەی دیکەش لە هەولێرن. [5]
- ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە ژمارەیان 180 تووشبووە.[5]
- بە پێی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگیەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنووری #برادۆست#یان کردووە و بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی خەلیفان بەربووە، بەهۆی بوونی فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بۆیە ئاگرەکە بەرەو تەشنەکردن دەڕوات.[6]
- خانووەکەی #عومەری خاوەر# لە #هەڵەبجە# لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383591/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خانووەکەی عومەری خاوەر لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خانووەکەی عومەری خاوەر لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی تووشبوونی دوو دادوەر بە کۆرۆنا لە دادگای #هەولێر#، دادگاکە داخرا و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت.[1]
- دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان بە کۆرۆنا، پەرلەمانی کورستان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگرت. ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی لە #پەرلەمانی کوردستان# دەڵێت: سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کەرەنتین دەکرێن، پێویستە 14 ڕۆژ تێکەڵاوی خەڵک نەبن.[1]
- جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کۆرۆنا لە هەموو گەڕەکەکاندا بڵاوبووەتەوە و پارێزگاش توانای پشکنینی هەڕەمەکی نەماوە و دەبێ هاونیشتمانییان خۆپارێزی بکەن.[1]
- بەهۆی ئاگرکەوتەنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستداو زیانی ماددی زۆریش بەر دووکانەکانی ژێر باڵەخانەکە کەوت.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە #بەردەڕەش# بەهۆی ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوەوە، زیاتر لە 30 دۆنم گەنم و پوشوپاوانی جوتیاران سوتا، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا دوو پۆلیسی بەرگریی شارستانی بەردەڕەش بە سوکی برینداربوون.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی #عەفرین#، هاوڵاتیەک بە ناوی عارف عەبدۆ خەلیلی 80 سالان لە لایەن گروپی چەتەکانی سوڵتان مورادەوە لە 9ی حوزەیراندا لە گوندی قزلپاشای ناوچەی بلبلی عەفرین، دوای ئەوەی ڕفاندوویانە، بە ئەشکەنجەیەکی زۆر کوشتویانە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
-دوای 34 ساڵ بکوژی سەرۆک وەزیرانی سوید ئاشکرابوو کە ئەوکاتە بە ڕێککەوتنی دەوڵەتی تورک و سوید، #پەکەکە#ی پێ تۆمەتبارکرابوو، ناوەندی جڤاکی دیموکراتی لە سویدیش داوایکردووە دەوڵەتی سوید لەسەر ئەو بابەتە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.[3]
- دکتۆر ئیحسان موستەفەوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا 15 ملیۆن کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون.[2]
- نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران زیاتر دابەزیی و هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر زیاتر لە 18 هەزار تمەن مامڵەی پێوەکرا.[3]
- پەیمانگەی ئابووری و ئاشتی - ئای ئی پی کە بنکەی سەرەکی لە شاری سیدنیی ئوسترالیایە، ڕاپۆرتێکی لە بارەی تێکچوونی ئارامی جیهان لە ساڵی 2020 بڵاوکردووەتەوە و دەریدەخات، عێراق سێیەم ناسەقامگیرترین وڵاتە لە جیهاندا.[1]
- بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریای بە بڕیارێکی فەرمی لە کارەکەی دوورخستەوە. عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و لە بری ئەو، حوسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت.[2]