$باکووری کوردستان$
- سێیەمین دانیشتنی دادگایی #فیگەن یوکسەکداغ# سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بینای زیندانی سینجانی ئەنقەرە دەستیپێکرد.[1]
- دادگای ئیستەنبوڵ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو ئەکادیمیسیانانە کرد، کە لە 2016دا بە بەیاننامەیەک ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەربڕیبوو، کە تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامی دەدان.[5]
- #هەدەپە# ڕایدەگەیەنێت، 1250 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە کە لە دادگا داکۆکی لە دەمیرتاش بکەن، بەڵام هۆڵی دادگاییکردنەکە تەنیا 20 کەس دەگرێت.[2]
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئەیلەم، شەهید ماهیرو شەهید ئارگەشدا، دوێنێ کاتژمێر 11:40 خولەکی نیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە دەوروبەری بازیدی سەربە #ئاگری#، چالاکییەکیان دژی زرێپۆشێکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا زرێپۆشەکەی سوپای تورک بەتەواوی تێکشکێندرا، سەربازەکانی ناو زرێپۆشەکەش کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزنراوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- ئەمشەو لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخمور# تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا 4 شەهید و 5 بریندار هەن. لەنێو کەمپی مەخمووری ئاوارەکانی باکووری کوردستان دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە دەژین کە ژمارەیان 12 هەزار و 500 کەسە.[1][5]
- لە گوندی هۆپەی شێروان مەزن لە سنووری قەزای #مێرگەسۆر#، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی دوو هاونیشتمانیدا دەتەقێتە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.[5]
- #بومەلەرزە#یەک شاری #سلێمانی# و دەوروبەری هەژاند، کە سەرنتەری بومەلەرزەکە شارۆچکەی #دەربەندیخان# بووە و پلەکەی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.[1]
- دیاردەی هەوری ئەندولاتۆس ئەسپیراتۆس لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەرکەوت، کە بە دیاردەیەکی ناوازە ناسێنراوە.[2]
- بەهۆی ئه و بومەلەرزەیەی کە ئەم بەیانیە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان ڕویدا، ژمارەیەک خوێندنگەی #هەڵەبجە# خوێندکارەکانیان ناردە ماڵەوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکانیش ڕایدەگەیەنن، لەپێناو سەلامەتی خوێندکاراندا ئه و کارەیانکردوە.[6]
- ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی پەرلەمانی بەغدا ئاشکرایدەکات، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق کردووە کە گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی #بودجە#ی 2018 بکات و پشکی هەرێمی کوردستان زیادبکاتەوە. [2]
- بەهۆی قیرتاونەکردنی ڕێگای گوندەکەیان، دانیشتوانی گوندی #قوڵقوڵە# لە سنووری شارەدێی ئاشتی لە شارۆچکەی #کۆیە#، ڕێگای سەرەکی کێڵگەی #نەوت#ی شیوەشانیان داخست. [3]
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی #گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی #کفری#یەوە دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا دەگیرێت کە چەندین گوللە هاوەن و تەقەمەنی تێدابووە.[4]
- بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆنفرانسی زانستیی دەرمانسازی لە #هەولێر# بەڕێوەدەچێت.[5]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت کاری ئەمریکا نییە فشار بکات تاوەکو ئه و دانسوتانانە بکرێن.[2]
- #وەزارەتی خوێندنی باڵا# ڕایگەیاند، ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندکاری #کەرکووک# و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.[5]
- لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق جەختدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان ئێستاشی لەسەر بێت، بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە. لیژنەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕێکی باشی نەوت دەچێت بۆ وڵاتانی دراوسی و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەردەوام، بێ ئەوەی بەغدا ئاگاداری وردەکارییەکانی بێت.[2]
- چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی کازم، کە ناسراوە بە #تاکور زەردەشتی#، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[7]
- وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاشکرایدەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە، خاڵە گومرگییەکان ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام لە ڕێگەی لیژنەیەکی تەکنیکی و بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا.[2]
- لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق) لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە (رائید سامر عەبدولنەبی جەسام) کراوە کە ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #کەرکووک# و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[2]
- لە شاری سلێمانی بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی و پۆلیس هێرشیان کردە سەر بەشێک لە عارەبانەچییەکانی سلێمانی و دوو عارەبانەیان وەرگەڕاند و شتەکانیان ڕشت.[7]
- وەزیری وزەی ڕوسیا ئاشکرايدەکات هیچ کۆسپ و ڕێگرییەک لە بەردەم کارکردنی هەردوو کۆمپانیای گازپرۆم و لۆک ئۆیل لە هەرێمی کوردستان نیە، و عێراق لاری نیە لەکارکردنیان.[2]