ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکی ئاسمانی دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سلۆپیی سەر بە پارێزگەی شرناخ لە باکووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، (24ی شوبات\5ی ڕەشەمە لە سلۆپیی شرناخ بە ئامێرێکی ئاسمانی لە دژی بارەگەیەکی سەربازی چالاکییەکی کاریگەرمان کرد. لە دەوروبەری کاتژمێر 21:30ی شه و ئەم چالاکییە ئەنجام درا و بینای تەنیشت گۆڕەپانی کۆپتەرەکان لە بارەگەی سەربازیی حاجیلار کرایە ئامانج. بارەگەکە 4 جار بۆمباران کرا و زیانێکی زۆری پێگەیشت. بەڵام بەڕوونی زیانە ماددی و گیانییەکانی دوژمن دەرنەکەوت. تا شەوی 25ی شوبات\6ی ڕەشەمه سوپای تورک نەیهێشتووە کارمەند و سەربازەکانی بچنەوە نێو بارەگەکە. دواتر دوژمن کوژراوەکانی لە شوێنی ڕووداوەکە دەرخستووە.)[1]
#26-02-2019#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,971 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!