#وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان# لیستێکی زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی (مینحە) مووچەی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.
لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (1245)
لەرێکەوتی#29-08-2022# تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (498 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی #ئەنفال#، کە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی 9 ی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی (9) ئەیلول؛ سەردانی بانکی #بێخاڵ# بکەن لە #هەولێر# بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1-ئەو بەڕێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2-ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3-ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تریان هەیە ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن بە ڵکو مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=