#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فات عەلی ئەحمەد شێنێی) هاوسەری (محەمەد وەتمان)، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی محەمەد وەتمان و کەسوکارەکەی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هەڤاڵی تێکۆشەرمان کاک محەمەد وەتمان
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوونی تێکۆشەر ( فات عەلی ئەحمەد شێنێی ) هاوسەری جەنابتمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی هەرەباڵان لە خەبات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
بۆ ئەم ماتەمە هاوخەمتانم، داواکارم لەخوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووریش بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=