=KTML_Bold=#وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان# لیستێکی ناوی 578 زیندانی سیاسی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانە #24-10-2022# =KTML_End=
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.
لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و ڕزگاربووی شاڵاوەکانی #ئەنفال# ئەوانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (1694)
لەرێکەوتی 24-10-2022 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (578) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە.
بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن.
=KTML_Bold=بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:=KTML_End=
1 ئەو بەڕێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەکان تەواو بکەن.
2 ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن.
3-ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تریان هەیە لە ماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن و مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
4-پەیرەوی ژمارە 8ی ساڵی 2020 ڕەچاو دەکرێت بۆ خەرجکردنی مینحە و شایستە بوونیان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=