$باکووری کوردستان$
- بۆمبێک لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا لە #ئامەد# لەسەر شەقامی قامشلۆ تەقیوەتەوە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
$ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
- چەندین تەقینەوەی بەهێز لە #کرماشان#، #هەمەدان# و #لوڕستان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویان داوە و هەموو بۆردوومانەکان لەسەر ناوچە ستراتیژیکەکانی ئەو سێ شارە بووە کە پەیوەستن بە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی داگیرکەری ئێران.
$باشووری کوردستان$
- میدیاکار و وێنەگر #مەبەست سەردار# بە ڕووداوی هاتووچۆ لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.
- بەهۆی بارانی زۆرەوە لە زۆر ناوچەی باشووری کوردستان لافاو دروست بوو و ئاستەنگیی بۆ هاتووچۆ دروستکرد.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث