ناوی مەقام: جیهانم پشکنیوە و گۆرانیی ئەی وەی وەی وەی بارانە (وەک قومری)
ناوی گۆرانیبێژ: #جەمالی موفتی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=667015&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی مەقامی جیهانم پشکنیوە و گۆرانیی ئەی وەی وەی وەی بارانە (وەک قومری)=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی مەقام و گۆرانی=KTML_End=
جیهانم پشکنیوە
نازدار جوانم زۆر دیوە
بەڵام وەک تۆ نازەنین
نەمدی لەسەر ڕووی زەمین
نە گوڵی نە هوزاری
جوان و شیرین ڕەفتاری
بڵێم فرشتەی ئەو نی
دەنگت خۆشە وەک کەو نی
نە شاهێنی نە بازی
نە کۆتری تەقڵەبازی
نە ساحیری نە جادوو
دڵ و دینمت چۆن برد توو
نە وەک ماهی تابانی
نە ئەستێرەی بەیانی
گەلاوێژی هەڵاتووی
پێرووی یا نە ترازووی؟
نە پێرووی نە گەلاوێژ
بێ تیخ و بێ چەک خوێنڕێژ
کیژێ تۆم دیت وامزانی
تۆ کچی کوردستانی
بە یەزدان و بە زەردەشت
بەو فریشتانەی بەهەشت
ئەگەر ئەوی بە ڕاستی
ڕزگار دەبم لە پەستی
نازدارەی ماه ڕۆخسار
ئەوەی بیست هاتە گوفتار
لە سەرەتا تا ئەنجام
وەهای پێ گوتم وەرام
من گۆران و تۆ کرمانج
هەر دوو بۆ شوێن یەک ئامانج
هەر دەڕۆین و پێ ناگەین
هەر دەڵێین و تێناگەین
شێوەی ئەم گفتوگۆیە
داخەکەم* ڕەنجەڕۆیە!
نە لە یەک دەگەین
نە بە یەک دەگەین!
وەک قومری سەرباڵم شینە
کار و پیشەم هەر گرینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
چاوی ڕەشت بە خومارەوە
مەمکت سێوە بە دارەوە
خوا پێی داوی مەیشارەوە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
چاوی ڕەشت هارەق دەکا
بە ئیشارە بانگم دەکا
دەڵێ فەرموو ماچم بکە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەرباڵم شینە
کار و پیشەم هەر گرینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
ئەی وەی وەی وەی بارانە
هۆنراوەی مەقام: #عەونی شاعیر#
*= لە هۆنراوەی شاعیردا =لاوی کورد) هاتووە. [1]