ناونیشانی بابەت: بە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی بەلجیکا دەست پێ دەکات
دەرهێنەرێکی کورد بەڵگەفیلمێک لەسەر فۆتۆگرافەرێکی ئێراقی ئامادە کردووە و باس لە بەرهەمەکانی دەکرێت، کە وێنەی زۆری لە باشووری کوردستان گرتووە، بە تایبەتیش سەرکردەکانی کورد، لەوانە #مەلا مستەفا بارزانی#، سەرۆک بارزانی و
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، لە دەستپێکی فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا پەخش دەکرێت.
بەڵگەفیلمەکە بەناوی جوانیی شاراوەی ئێراق لە دەرهێنانی #سەهیم عومەر خەلیفە#، تێیدا باس لە لەتیف ئەلعانی فۆتۆگرافەری ئێراقی و بەرهەمەکانی دەکات کە وێنەی زۆری لە باشووری کوردستان گرتووە، بە تایبەتیش سەرکردەکانی کورد، لەوانە مەلا مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی.
فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا بە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم لە بەلجیکا دەناسرێت و لە شاری لۆڤین لە 22 هەتا 30-03-2023 بەڕێوە دەچێت و یەکێک لەو فێستیڤاڵانەیە کە براوەی فیلمی لیژنەی دادوەری، دەچێتە لیستی درێژی بەربژێرکراوان بۆ خەڵاتی ئۆسکار.
باوکی هونەری فۆتۆگرافی ئێراقی نازناوێکە خەڵک بە لەتیف ئەلعانیان داوە کە بە کامێراکەی ژیانی ڕۆژانەی لە ئێراق و باشووری کوردستان تۆمارکردووە. فیلمەکە لە 2020 لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان وێنەگیراوە و ساڵێک دوای وێنەگرتنی، ئەو فۆتۆگرافەرە کۆچی دوایی کردووە و بە گشتی بەرهەمهێنانی پێنج ساڵی خایاندووە.
لەتیف ئەلعانی، لە 18-01-2021 لە تەمەنی 89 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغدا کۆچی دواییکرد.
لەم بەرهەمەدا تیشک خراوەتە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندە و وێستگە گرنگەکانی ژیانی و لە بەشێکیدا باس لە پەیوەندی لەگەڵ کورد و تێڕوانینی بۆ کوردستان کراوە. [1]