#ئیدریس بارزانی# لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان دا قۆناغێکی تایبەت بوو. هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت هەر کەسایەتییەکی سیاسی، چالاکوان، خاوەن قسەی خۆی لە بەرفراوانی سیاسەت کە خاوەن بڕیار و وەفادار بێت، ئیدریس بارزانی دێنێتە و بیر.
شێوەی وەفاداری ئیدریس بارزانی وای دەکرد کە هەمیشە مرۆڤ، لە سیاسەت و بیرۆکەی کوردانە و پشتگیری کردنی، بیر لە ئیدریس بارزانی بکاتەوە . وەفاداری ئیدریس بارزانی وای کردبوو کە زۆر کەس لە دۆزی خۆیاندا بەدڵسۆزی بیر بکەنەوە. ئیدریس بارزانی لە کاتی پێویست خاوەن تۆلەسەندنەوەیەکی بەرفراوان بوو. هەروەها بە هەڵوێست و خاوەن بڕیار بوو. ئیدریس بارزانی، وەکوو ئەندازیاری بنیاتنانی بەرەی کوردستانی دەناسرێت. یاخود بە زمانێکی پاراوتر ئەندازیاری ئاشتی بوو.
ئیدریس بارزانی لە ساڵی 1944 لە گوندی #بارزان# لە باشووری کوردستان لەدایک بووە. کاتێک لە تەمەن 3 ساڵاندا بووە بە خێزانەوە، لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی ئێراق، بۆ باشوور و ناوەڕاست دوور خراونەتەوە و هەتا تەمەنی 11 ساڵی ژیانێکی قورس و دوور لە زێدی خۆی دەرباز کردووە. بەڵام ئەو ژیانە زەحمەتە نەبووە هۆی ئەوەی دەست لە خوێندن بەربدات . بەداخەوە تەمەنی ئیدریس بارزانی زۆر کورت بوو و زوو لە تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستاندا کۆچی کرد.
ئیدریس بارزانی دوای کارەساتی ساڵی 1975 و تێکچوونی شۆڕش، بەردەوام پێداگری لەوەی دەکرد کە دەبێت خەڵکی ئاوارە و کۆچبەر بگەڕێنەوە شوێن و جێگەی خۆیان لە باشووری کوردستان. لە ئەنجامی ئەو بیرۆکەیەی دا، ساڵی 1976 بە هیمەتی ئیدریس بارزانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پ. د. ک) بە سەرۆکایەتی قیادەی مووەقەت دەستی بە #شۆڕشی گوڵان# کرد.
دوای شکستی ساڵی 1976 ڕەخنەی گەورە لە (پ. د. ک) و بارزانیی نەمر گیران، هەتا ئەوەی کە زۆر لە کەسایەتییەکان لە سەرکردایەتی (پ. د. ک) خۆیان دوور کرد و دژایەتی (پ. د. ک) و بارزانیان کرد. زۆرەک لە کوردەکان بە ناوی چەپگەرایی دژایەتی بارزانی و (پ. د. ک)یان کرد.
لە دەستپێکی شۆڕشی گوڵان، ئەو کەسانە ڕووی گلەییەکانیان کردە ئیدریس بارزانی و زۆر ڕەخنەی نابەجێیان لێ گرت. بەڵام ئیدریس بارزانی، بۆ سەرکەوتنی شۆڕش و سەلامەتی (پ. د. ک) سنگی خۆی بۆ هەموو ڕەخنە و گلەییەکان کردەوە و (پ. د. ک) و شۆڕشی گوڵانی پاراست. ئەوە ئاشکرایە کە لەناو تەڤگەری کوردستانی دا ، زۆر شت نازاندرێ. هەندێک شت پەیتاپەیتا باس دەکرێن. بەڵام ئەگەر ئیدریس بارزانی نەبووایە دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان، وەکوو خەونێکی لێدەهات.
بەپێی قسەی هاوسەنگەر و هەڤاڵەکانی، ئیدریس بارزانی هەردەم جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری بۆ پارتەکانی کوردستانی دەکرد و بڕوای وابوو، کە بەو ڕێگایە گەلی کورد زووتر و ئاسانتر مافە ڕەواکانی دەستەبەر دەکات .
زۆر کەس کە لەگەڵ ئیدریس بارزانی بوونە، باسی ژیربوون و زانا بوونی ئەو دەکەن. یەک لەو کەسانە #فەلەکەدین کاکەیی# بووە. کاکەیی لە نووسینێکی دا باسی ئیدریس بارزانی دەکات و دەڵێت: “ئیدریس بارزانی مرۆڤەکی خوێندەوار بوو، تێگەیشتوو بوو و لە بەغدا دەرسی خوێندبوو، زۆریش گرنگی بە فەیلەسوف و هەڵبەستی جیهانی و تەڤگەرە سیاسییەکان لە جیهان دەدا. ئەو مرۆڤێکی فیداکار بوو، مرۆڤێک بوو وەکوو دەروێشەکان، دەروێشی دۆزی کورد بوو. بە گشتی کە من دەمدیت، قەت نەبووە کە شتێک بۆ خۆی بخوازێت ، هەمیشە یەک شتی دەوت، ئەو دەیوت دوای ساڵی 1975 ئەمانەتێک لەسەر ملی ئێمەیە ، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە ئەو خەڵکە ببەینەوە جێ و مەکانی خۆیان، واتە خەڵکی کوردستان بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، ئەوانەی لە باشوورێ ئێراقن بگەڕێنەوە کوردستان، ئەوانەی لە دەرەوەنە بگەڕێنەوە کوردستان. ئێمە پێویستە ئەم شوێنانە ئاوەدان بکەین.
وەکوو وایە خۆزگەکانی دوای ڕاپەڕین هاتوونەتە دی، ئەوە ئومێد و ئارەزووی ئەو بوو، ئەو دەیوت: ئەمە تاکە ئاواتی منە.
کاکەیی دەربارەی ئیدریس بارزانی دەڵێت : “لە ساڵی 1979، کۆنگرەی نۆیەمی (پ. د. ک) گرێدرا، کە لە ڕەوشێکی زۆر ئاڵۆزدا بوو، پارتی لە زۆر لایەن دەور درابوو، لەناو کوردستان و لە دەروەی کوردستان، جگە لەلایەنی سەربازی، زۆرتر لەڕووی سیاسییەوە دەورە درا بوو. لەو کۆنگرەیەدا گونجان و یەکتر قبووڵکردن هەبوو. ئەوە بوو کە #مەسعوود بارزانی# بوویە سەرۆکێ پارتی و عەلی عەبدوڵڵاش بووە سکرتێری ئەو، کاک ئیدریسیش بە دڵێکی ساف و سادە قبووڵی کرد کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بێتن . هەمیشە جێگەی ڕێز بوو، کا ک مەسعوود سەرۆک بوو بەڵام شتە بنەڕەتییەکانی سیاسی، جەماوەری و پەیوەندییەکانی دەرەوە ی ڕادەستی کاک ئیدریس دەکرد.
ئیدریس مستەفا بارزانی، ساڵی 1944 لە بارزان لە دایک بوو و ڕۆژی #31-01-1987# لە گوندی سلێڤانای سەربە شاری #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
دوای سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ساڵی 1991، تەرمی #مەلا مستەفا بارزانی# و ئیدریس بارزانی بۆ باشووری کوردستان گەڕێندرانەوە و لە #بارزان# بە خاک سپێردران.
ئیدریس بارزانی، هەمیشە لە کار و خەباتی ئێمەدا و دڵی هەموو نشتیمانپەروەرێکی کورد دا زیندووە . [1] [2]