«حاجی برایماغا»ی عەنبار لەگەڵ «حەمە ڕەحیم»ی خزمەتکاریا ئەچنە سابڵاخ. جمعە دادێت و ئەچن لە مزگەوتی «سوور» نوێژی جمعە ئەکەن. ئەگەڕێنەوە بۆ عەنبار. برایماغا لە حەمە ڕەحیم ئەپرسێ: «ئەرێ حەمە ڕەحیم نازانم چ ڕۆژێک بوو لە مزگەوتی سوور نوێژی جمعەمان کرد؟» حەمە ڕەحیمیش تۆزێ فیکری بوو ئەکاتەوە و پەنجەیەکی خۆی ئەنێتە سەر لێوی و لە پاشا ئەڵێ: «وەڵڵا ئاغە لام وایە ڕۆژی سێشەنبە بوو». ئاغاش ئەڵێ: «بە گۆڕی بابم ڕاست ئەکەی، وا منیش کەوتەوە بیرم». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=