ناو: بەهار
ناوی باوک: جەلیل
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #23-03-1997#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
بەهار جەلیل وسوو لەدایکبووی 23-03-1997م و دانیشتووی شاری کۆیەم هەر لە منداڵییەوە خولیای وەرزشم هەبووە. یەکەم ئەزموونم لە خوێندنگەی سەرەتایی بوو کە بەشداربووم لە فیستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگەکانی پەروەردەی کۆیە، لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووم بەشداربووم لە یاریی بازی زانە. لە پۆلی شەشەمی سەرەتاییش بەشداربووم لە خوولی ساڵانەی خوێندگەکانی پەروەردەی کۆیە لە یاریی #تۆپی بالە# و توانیمان پلەی دووەم بەدەست بهێنین. لە خوێندنی دواناواندیشم توانیم بەشداربم لە خوولەکانی تۆپی بالە و لە قۆناغی یەکەمی #پەیمانگای وەرزشی کۆیە# توانیم جێگای خۆم بکەمەوە بەشدار بووم لە فیستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدانی پەیمانگاکانی وەرزشی هەرێمی کوردستان لە شاری #شەقڵاوە# توانیم پلەی دووەم و سێیەم بەدەست بێنم لە ڕاکردنی 4/100م و 200م لە ساڵی 2011_2012 دواتر لە قۆناغی سێیەمی پەیمانگام توانیم دووبارە بەشدار ببمەوە لە فیستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدانی پەیمانگاکانی وەرزشی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013_2014 لە شاری #دهۆک# توانیم پلەی شەشەم بەدەست بێنم لە کۆی هەشت یاریزان لە یاری 100م ڕاکردن لە یاری 200م پلەی یەکەم بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی بەهەڵە هەژمار کرا و لە قۆناغی سێیەمی پەیمانگام فیستیڤاڵی گۆڕەپان و میدانی هەر پێنچ قۆناغەکە ئەنجام درا توانیم پلەی یەکەم لە یاری 100م بەدەست بێنم لە یاری و پلەی یەکەم لە 4/100م بەدەست بێنم پلەی یەکەم لە 400م بەدەست بێنم بەشداریم لە خولی تۆپی پێی قۆناغەکانی پەیمانگام کردووە لە قۆناغی پێنچەم توانیم بەشدار بمەوە لە فیستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدانی پەیمانگاکانی وەرزشی هەرێمی کوردستان لە شاری #سلێمانی# لە ساڵی 2016_2017 توانیم پلەی 3 لە یاری 4/100م پۆستە بەدەست بێنم لەگەڵ کۆمەڵێک ئەنجامی تر دوای تەواو کردنی پەیمانگام بەهۆی زۆر خۆشەویستیم بۆ وەرزش چوومەوە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی کۆیە لە قۆناغی دووەم لە ساڵی 2018_2019 دا بەشداریم کرد لە یارییەکی ودی لە تۆپی بالە لەگەڵ زانکۆی وەرزشی هەڵەبجەدا دووەم بووین هەر لە هەمان قۆناغدا لە یاری تۆپی بالە یارییەکمان ئەنجامدا لەگەڵ زانکۆی وەرزشی سلێمانی دووەم بووین لە قۆناغی دووەم دا بووم توانیم بەشدار ببم لە یاری گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو سوپاس بۆ خوا توانیم ئەنجامێکی باش بەدەست بێنم کە ئەمە یەکەم تاقی کردنەوە بوو بۆم کە لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی تر یاری بکەم توانیم پلەی سێیەم بە دەست بێنم لە یاری 400م ڕاکردن هەروەها 400م بەربەست هەروەها 4/100م بۆستە سوپاسی نادی چوارقوڕنە دەکەم کە منیان قبووڵ کرد وەک یاریزانێک پشگیریان کردم هەروها لە قۆناغی چوارەمی زانکۆم لە ساڵی 2020_2021 دا توانیم بەشداربم لە گۆڕەپان و مەیدان لە شێوەی فیستیڤاڵ دا کۆمەڵێک یانەی ئێراق و کوردستان تێدا بەشدار بوون سوپاس بۆ خوا توانیم یەکێک بم لەو بەشدار بووانە ئەمەش بۆ من ئەزموونێکی تر بوو کە بە کۆمەڵێک یاریزانی تر ئاشنابووم توانیم پلەی چوارم لە 200م ڕاکردن لەگەڵ 400م بەربەست پلەی پێنجەمیش لە 4/100م بۆستە بە دەست بێنم ئەمەش بەهۆی پشگیریەکانی یانەی چوارقوڕنە بوو هەروەها بەشداریم لە ڕاکردنی ماوە درێژ کرد کە لەلایەن بەڕێوبەڕایەتی وەرزشی زانکۆ سکولی وەرزشی ڕێکیان خستبوو توانیم پلەی دووەم بە دەست بهێنم بەشداریم لە خولێکی ناوبژیوانی تۆپی پێ کردووە بڕوانامەم وەرگرتووە دوای تەواو کردنی زانکۆم چوم بۆ قاعەیەکی وەزشی تایکواندۆ توانیم بڕوانامەی وەرگرتنی پشتێن وەرگرم وەک یاریزانێک دوو پشتێنم هەیە بەڵام نەمتوانی بەردوام بم دوای ئەمە لە کەناڵێک وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر کاردەکەم لە بەرنامەی وەرزشی تا ئێستانەکە بەردەوامم لەگەڵ ئەمەش خولیا و ئارەزووەکانم ئیهمال نەکردووە ماوەیەکی زۆر لە وەزش و لاوان بووم لە یاری تۆپی بالە دواتر لەگەڵ کۆمەڵێک کچی شارەکەم هەڵساین بەتیپێک وەک فێرگەیەک بوو بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک گیروگرفت هەڵوەشایەوە ئێستاش سوپاس بۆ خوا یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی کۆیەم. [1]