ناو: شوان محەمەد عوسمان
نازناو: شوان محەمەد خەیات
ناوی باوک: محەمەد
ناوی دایک: حەپسە
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #20-07-2002#
شوێنی لەدایکبوون: #کفری#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو (شوان محەمەد عوسمان)ە، لە دایکبووی ساڵی 2002 و لە دانیشتووی شاری کفرییە، نەوەی خێزانی #عوسمان خەیات#ە کە بنەماڵەیەکی دیاری شاری کفرییە. دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کفرییە بەشی هونەری شانۆ و ئێستاش2025 خوێندکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکانی سلێمانییە لە بەشی هونەری فیلمسازی.
لە ساڵانی ڕابروودا ڕۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی گرووپی ئەدەبی و جوڵانەوەی هونەریدا.
لە ساڵی (2020) دامەزرێنەری پەڕەی (کوردشانۆ) بوو کە تایبەت بوو بە هونەری شانۆ و بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو. هەروەها لە ساڵی (2021) ئەندامی ناوەندی کیماش بووە و لە هەمان کاتیشدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەکە بوو. لە ئێستایشدا2025 سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپێکە بە ناوی (ژووڵان) کە گرووپێکی هۆشیاریی و گەشەپێدانە لە شاری کفری لە ساڵی 2023 دامەزراوە.
لە بواری هونەری شانۆدا بەشداری چەندین شانۆنامەی کردووە، وەک ئەکتەر و جێبەجێکاری کارە هونەرییەکان و دەرهێنەر کە زیاترە لە نۆزدە بەرهەم. لە بواری نووسینیشدا چەند شانۆنامەیەکی نووسیووە، لەوانەیش: گوڵفڕۆش، زەوی سوور... بەرەو دۆزەخ، وتارێکی سارد و هەروەها شانۆنامەی (هەنسکی پەپوولەکانی بیابان)ی ئامادەکردووە کە لە چیرۆکی (هورمزگانەوە) وەریگرتووە. هەروەها لە بوار شانۆیی منداڵانیشدا چوار شانۆنامەی نووسیوە و کاری دەرهێنانیشی بۆ کردوون. [1]