فەلسەفەی ڕۆژئاوا نەریتێکی مەزن و دوورودریژی هەیە، درێژدەبێتەوە بۆ نزیکەی شەش سەدە پێش لەدایک بوونی مەسیح.
١٠٠بیرمەندی بنچینەیی ١٠٠ لە مەزنترین فەیلەسوفانی دنیا دەخاتە ڕوو، هەروەها دیاری دەکات هەریەکە سەربە چ قوتابخانەیەکی فکرین.
دەتوانیت بە شێوەیەکی باش پێی بگەیت، ئەمە کتێبێکە فکری فەیلەسوفە گەورەکان و کەلتوری فەلسەفەی ڕۆژئاوا بەشێوەیەکی دیارو ڕوون و بەتەواوەتی دەخاتەڕوو، کاری تاک بە تاکی فەیلەسوفەکانە بۆ ئەوانەی یەکەمجاریانە بێنە ناو بابەتی فەلسەفەوە.
کتێبەکە بەپێی قوتابخانە فەلسەفییەکان پۆڵین کراوە،
لە قوتابخانەی پێشسۆکراتەکان ساڵی ٦٢٠ واتا لە تاڵیس مڵاتسییەوە دەستپێدەکات تاکو زانا نوێکان ساڵی ٢٠٠٠ بە ویڵەرد ڤان ئۆرمان کواین کۆتایی دێت. بۆ من ئەم کتێبە کتێبخانەیەکی بچوکە، جگە لەو ١٠٠ فەیلەسوفەی کە لەسەر بەرگی کتێبەکە نوسراوەو ئاماژەی پێدەکات، ناوی کۆمەڵێک فەیلەسوف و کتێبی ترت بەرگوێ دەخات. دوو فەیلەسوفی ژن لەخۆ دەگرێت، سمۆن دیبوڤواغ و مێری شەڵی.
ئەم کتێبە ئەرکی خوێندنەوەی لەسەر زیاترکردم و کتێبی زیاتری پێکڕیم و کتێبخانەکەمی گەورەتر کردەوە، ئەرکی ڕێکخستنی ماڵ و میوانی لەسەر کەم کردمەوە ، ئەم کتێبە پێمی دەگوت کاتەکەت بۆ من تەرخان بکە، واز لە ماڵ ڕێکخستن و میوان بێنە.
بۆم گرنگ بوو دەربارەی وێنەی سەر بەرگی کتێبەکەش بزانم، لە یوتوب چەندین باس دەربارەی شیکردنەوەو ناساندنی تابلۆی سەر کتێبەکە هەیە.
هەروەها لەگوگڵ بەدواداچونم بۆ کردووە تاکو بزانم ئەو تابلۆیە چییەو کەسەکانی سەرتابلۆکە کێن، بابەتێکم دەربارەی تابلۆی سەربەرگی کتێبەکە لە گۆڤاری هانا بڵاوبووەوە.
لەم کتێبەدا قوتابخانەکان بەمجۆرەی خوارەوە پۆڵین کراون،
پێشسۆکراتەکان
the presocratics
تاڵیس مڵاتسی
فیثاگۆرس سەیمۆسی
زینۆفەین کڵافنی
هڕڕاکڵەتس
ئیڵیاتسەکانthe eleatics
پەرمەندس ئەڵییایی
زینۆ ئیڵییایی
ئەکادیمییەکانthe academics
سۆکرات
پلاتۆ
ئەرەستۆ
ئەتۆمستەکانthe atomists
دیمۆکریتۆس
ئەپیکیورس
سنەکسەکان، ڕەشبینەکان
the cynics
دایاجنیس سنۆپی
ڕەواقییەکانthe stoics
مارکوس تولییە چیچڕۆ
فیڵۆ ئەلکساندەریایی
لوسییەس ئەنایۆس سەنەکا
مارکس ئۆرڵییەس
سكاڵاکارەکانthe cceptics
سەکستز ئمپیرەکەس
نییۆپلاتینۆس
the neoplatonists
پلۆتینۆس
کرستیانەکانthe christians
سەین ئۆگەستین هیپۆیی
بەویثییەس
سکۆڵاستەکان the scholastics
سەین ئەنسەلیم
سەین تۆمەس ئەکوینەس
جۆن دۆنز سکۆتس
ولییەم ئۆکام
سەردەمی زانیاری
the age of science
نیكۆلاس کۆپەرنیکەس
نیکۆلاس ماکیاڤیلی
دەسەدەریەس ئەراسمەس
تۆمەس مۆر
فرانسس باکۆن
گالیلۆ گالیلی
تۆمەس هۆبس
سر ئایزک نیوتن
ئەقڵانییەکان
the rationalists
ڕینەی دیکارتس
ئەنتۆن ئارنۆڵد
نیکۆلای مالیبرانش
باروخ بەنەدک دی سپینۆزا
گۆتفرێد ڤۆن لیبنز
ئەزمونگەراکانempiricists
جۆن لۆکس
دەیڤد هیوم
تۆمەس ڕید
ڤۆڵتێر
ژان-ژاک ڕۆسۆ
دەنیس دیدرۆ
ئایدیاڵستەکان
the idealists
جۆرج بارکڵی
ئیمانۆئێل کانت
یۆهان کرستۆف شیڵەر
فریدرک وێڵهم شلینگ
جۆرج هیگڵ
ئارثەر شۆپنهاوەر لیبراڵەکان
the liberals
ئادەم سمث
مێری وڵسنکرافت
تۆمەس پەین
جرمی بەنثەم
جۆن ستوورت مێڵ
ئۆگەست کەمتی
پێشکەوتوخوازەکان
the evolutionists
چارلس داروین
هنری لویس بێرگسن
ئەلفرێد نۆرث وایتهێد
پراگماتستەکان، مذهب عملی
the pragmatists
ئرنست ماخ
چارلس پیرس
ولییەم جەمس
جۆن دوی "د- وی"
ماتریالستەکان
the materialists
کارڵ مارکس
فردریک ئەنگڵس
ڤڵادمیر ئلتش لینین
سگمن فرۆید
کارڵ یەنگ
جۆن مەینەر کین
بونگەراکان، وجودییەکان
the existentialists
سۆرین کرکەگارد
فریدریک نیچە
ئەدمن هاسڕەڵ
مارتن هایدگەر
ژان پۆل سارتەر
ئەڵبێرت کامو
سیمۆن دۆ بوڤوار ڵانگویستەکان
the linguistic turn
گاتڵب فریگ
برترن ڕەسڵ
لودڤگ ڤگنشتاین
فێردیناند دۆ سۆسیور
جۆرج هاوەرد مور
مۆردتز شلک
لەڤ ڤایگاتسکی
ڕودۆڵف کارناپ
ئەلفرێد جولس ئێر
ئەلفرێد تارسکی
جۆن ڵەنشا ئۆستن
گڵبرت ڕایڵ
نۆم چۆمسکی
پۆستمۆدرنەکان
the postmodernists
کڵاود لەڤی ستراوس
میشێڵ فۆکۆ
ژاک دێرێدە
زانا نوێکان
the new scientists
ئەمیڵ دورکایم
ئەڵبێرت ئاینشتاین
کارڵ پۆپەر
کورت گۆدڵ
ئاڵن تۆرین
برس فردرک سکنەر
تۆمەس کوون
پۆڵ فێئیرباند
وێڵەرد ڤان ئۆرمەن کوان
بۆخۆم بە زۆربەی ناوەکانی ناو ئەم کتێبە ئاشنابووم بەڵام بەم ڕێکییە نەهاتبوونە بەردەستم
بۆ نمونە لەقوتابخانەی ماتریاڵستەکان ئاشنابووم تەنها بەم ناوانە مارکس، ئینگڵس، لینین، فرۆید
نەمدەزانی چەند فەیلەسوفی تر سەربەم قوتابخانەیەن.
لەباسی هەر فەیلەسوفێک بە یەک دوو کتێبی ئەو فەیلەسوفە ئاشنا دەبیت، یاخود بیرهێنانەوەیەکە بۆ ئەو خوێنەرانەی کە دەمێکە ئاشنان بە ناوی ئەم کتێبانە
بۆ نمونە:
مارکس سەرمایە، مانیفێستی حیزبی کۆمۆنیست
ئەفلاتون کۆمار
سمۆن دۆ بوڤواغ ڕەگەزی دووەم، ئەثیکی تەمومژاوی
ژان پۆڵ سارتەر بوون و نەبوون, زەمەنی ئەقڵ
ئەلبێرت کامو ئەفسانەی سیزیف، نامۆ، بێگانە، تاعون
بێرتراند ڕەسڵ مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاوا
ڵەد وگ ودگنستاین لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکان
کانت ڕەخنە لە ئەقڵی پەتی
بەبیانوی گەڕان بەدوای ئەم فەیلەسوفانەدا، زۆر کەسایەتی ترو کتێبی ترت بەرچاو دەکەوێت و پێیان ئاشنا دەبیت، زۆر وتەی فەلسەفیت بەرچاو دەکەوێت کە پێشتر بیستوتن و نەتزانیەوە نوسەرەکانیان کێن.
هەست دەکەیت جیهانێکی گەورە لەناو ئەم کتێبە بچوکەدایە، فکری فەلسەفی هەر فەیلەسوفێک لەوانەو تێزەکانیان و چەمکەکان وکارەکانیانت پێ دەناسێنێت.
هەروەها ئاشنا دەبیت بە کۆمەڵیک فیلمی فەلسەفی، هەرچەند ئەم فیلمانە تازەنین، بەڵام هەمیشە شتە کۆنەکانیش هەر تازەن بۆ ئەوانەی کە تاکو ئێستا ئاشنا نەبوونە پێیان لەوانە
.,the imitation game : alan turing cracked the enigma codeگەمەی لاسایی کردنەوە، شکێنەری کۆدی ئینەگمە
wizard of oz, matrix
جەنگی تەڕوادە the trojan war
achilles greek mythologyمەثەلۆجی گریکی ئەکیڵ
دەستبردن بۆ ئەم کتێبە کۆمەڵێک پرسیارت لا درووست دەکات و هانت دەدات دەست بۆ کۆمەڵێک کتێبی تر ببەیت وبیانخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەت دەستکەوێت کەنایانزانیت
فەلسەفە چییە؟ گرنگی خوێندن و تێگەیشتن لە فەلسەفە چییە؟ فەیلەسوف کێیە؟ فەلسەفاندن چییە؟ پرسیاری فەلسەفی چییە؟ گرنگی وتە فەلسەفییەکان چییە؟ چ گرنگییەک لەپشت ئەو وتە فەلسەفییانەوە هەیە؟
دامەزرێنەرانی فەلسەفە کێن؟ فەلسەفە لە کوێ و کەی سەری هەڵداوەو بەرەو کوێ چووە و بەردەوامی هەبووە؟ لەپاڵ خوێندنەوە دەربارەی هەر فەیلەسوفێک بە کۆمەڵێک فەیلەسوفی تر ئاشنا دەبێت کە لەژێر کاریگەری ئەم فەیلەسوفانەدابوونە یان ئەم فەیلەسوفانە کاریگەربوونە بەوان. دەروازەیەکە بۆ ئاشنابوون بە کۆمەڵێک فەیلەسوفی ترو بەرهەمەکانیان. ئاشنا دەبیت بە کۆمەڵیکی زۆر لە وشەی فەلسەفی و چەمکی فەلسەفی و تێزی فەلسەفی و وتەی فەلسەفی و ثییۆری فەلسەفی، فیلمی فەلسەفی، شیعری فەلسەفی و ..هتد زۆربەی ئەو چەمکانە کتێبێک یان زیاتریان لەسەر نوسراوە
لەوانەیە لێم بپرسن بۆچی لە وەرگێڕانی ڕۆمانەوە بۆ فەلسەفە؟
چی دەربارەی فەلسەفە دەزانێت؟
منیش دەڵێم زۆر شت هەن کە تێگەیشتنیان مەحاڵ نییە، ئەگەر بتەوێت و هەوڵی بۆ بدەیت و کاتی بۆ تەرخان بکەیت پێی دەگەیت و تێی دەگەیت، بڕواشم بە گۆڕانی پۆزەتیفە.
ئەم کتێبە تەنها بە زمانی ئینگلیزی هەیە، هێشتا وەرنەگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی تر، لە ٢٠٠٣ لە وڵاتی کەنەدا لە شاری تۆرۆنتۆ بڵاو کراوەتەوە.
شلێر رەشید
07-05-2025 19:20:36
shlir.rashid@tdsb.on.ca