ناو: ئەحمەد تەیمور پاشا
ناوی باوک: إسماعیل
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #06-11-1871#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 25-08-1930
شوێنی لەدایکبوون: قاهیرە
شوێنی کۆچی دوایی: قاهیرە
$ژیاننامە$
ئەحمەد تەیمور پاشا بە عەرەبی (أحمد تیمور باشا) نووسەر و ڕووناکبیرێکی میسڕیە بە ڕەچەڵەک کوردە، لە قاهیرە لە 07-11-1871 هاتۆتە دونیاوە، کە ئیسماعیل پاشای باوکی کۆچی دوایی کردووە تەمەنی سێ مانگان دەبێت ئایشەی خوشکی بە خێوی دەکات، لە قوتابخانەیەکی فەڕەنسی دەخوێنێت، سە ڕەڕای زمانی فەڕەنسی فێری زمانی تورکی و عەرەبی و فارسی دەبێت، خوشکە گەورەکەی ئایشەی شاعیر زۆر کاریگەریی لەسەر هەست و دەروونی هەبووە ، پاشان هەڵبژێردرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری عەرەبی لە دیمەشق ، لە 1922 بووە ئەندامی ئەنجوومەنی پیران (مجلس الشیوخ) ، لە ساڵی 1930 لەبەر نالەباری باری تەندرووستی وازدەهێنی لە #25-08-1930# لە مەڵبەندی هاتنە دونیای جیهان بەجێدەهێڵێت. [1]