تیپی تۆپی پێی (یانەی وەرزشی قوە جەوییە)ی شاری #بەغدا# توانی نازناوی خولی تۆپی پێی کچانی یانەکانی ئێراقی بەدەست بهێنێت بۆ یاریگای گەورە، ئەم خولە بە بەشداری شەش یانەی کچانی شارەکانی ئێراقی بەڕێوەچوو، قوە جەوییەی شاری بەغدا جیاواز لە یانەکانی تر ئەمساڵ بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانای شاری #کەرکووک# مامۆستا (قاسم جەمیل) و ژمارەیەک لە یاریزانانی کوردی کوردستان توانیان لە یاری کۆتایی خولەکە لە یانەی نەفتی باکوور ببەنەوە بە ئەنجامی (4-3) گۆڵ و نازناوی خولی ئێراقی بەدەست هێنا، لەم بارەشەوە مامۆستا قاسم جەمیل ڕاهێنەری کچانی قوە جەوییە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی هەستێکی یەکجار خۆشم هەیە کەوا لەگەڵ یانەیەکی گەورەی وەکوو جەوییە کە زۆرترین هاندەری سەرسەختی هەیە و شکست قبووڵ ناکەن، خۆشەویستی زۆریان هەیە بۆ یانەکە، منیش سەرەتا بەڵێنم دابوو کە ببینە پاڵەوان لە یاریگای بچووک و یاریگای گەورە، بەڵێنێکم بردە سەر و لەم پاڵەوانییەتییەش بە نۆ یاریزانی کورد و یاریزانانی تر یارییەکانمان ئەنجامدا، بەر لەوەی بچمە جەوییەش بە چەندین یانەی کوردستانم وت بەشداربین، بەڵام بەهۆی گرفتی دارایی هیچ یانەیەک نەیتوانی بەشدار بێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 426 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!