جەولەی دووەم لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بە کۆتاهات و لەو جەولەیەدا پێشمەرگە لە یەکەم یاری خۆیدا، یەکەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە #08-12-2024# و لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگە، یارییەکانی جەولەی دووەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو تێیدا و لە یەکەم یاری دا یانەی حەبانییە توانیان بە ئەنجامی 3-1 سێت لە یانەی نعمانییە بەرنەوە.
ئەمە و لە دووەم یاری کە لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەستی پێ کرد، پێشمەرگەکان میوانداریان لە یانەی نەینەوای ڕکابەریان کرد و توانیان بە ئەنجامی سێ سێتی یەک لایەنە و بە خاڵەکانی (25-18 ، 25-21 ، 25-21) بردنەوە بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەش تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە توانیان ببنە خاوەنی یەکەم سێ خاڵی یارییەکان.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بۆ وەرزی 2024-2025 سیانزە یانە بەشدارە کە دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کراون و لە کۆتاییشدا و لە دوای ئەنجامدانی دوو قۆناغی یارییەکانی هەشت یانەی دەگەنە قۆناغی داهاتوو کە لەو قۆناغەدا یارییەکانی بە شێوەی چوون و هاتن بەڕێوە دەچێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 282 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!