لە چوارچێوەی ئەو ئامادەکاریانەی بۆ خولی بێچووە شێرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق ئەنجامی دەدەن و بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە تیمەکە، بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# سەردانێکی مەیدانی بۆ یاریگەی فەرماندەی، یاریگەی مەشقە ئامادەکارییەکانی تیمەکانی یانە ئەنجام داو لەو سەردانەی دا مەشق و ئامادەکارییەکانی تیمی بێچووە شێرانی بەسەر کردەوە.
ئەمە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران کردوو پاڵپشتی بۆ دووپات کردنەوە و هەروەک لە وتەیەکدا بۆ یاریزانانی تیمەکە ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە ناوێکی دیارە لە گۆڕەپانی وەرزشی کوردستان و ئێراقدا و بە سەدان یاریزان خەون بەوەوە دەبینن کە بەرگی تیمەکانی یانەی پێشمەرگە بپۆشن، جێگری سەرۆکی یانە وتی دڵخۆشم ئێوە دەبنە نەوەی دواڕۆژی یانەکەمان و هیوادارم لەژێر ڕێنماییەکانی دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانتان بن چونکە خولی ئێراق خولێکی بەهێزە و ئێوەش لەگەڵ ئەوەی یەکەم وەرزتانە بەشداری دەکەن بەڵام توانیوتانە ئاستێکی بەرز پیشان بدەن، لە درێژەی وتەکانی حاکم مەحمود وتیشی دەبێت ئێمە تەنیا بۆ ئەنجام یاری نەکەین بەڵکوو وەک یانەی پێشمەرگە ڕەوشتمان پێش سەرکەوتن داناوە.
لە دوا وتەی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی کردوو وتی پشت بە خوای گەورە و میهرەبان لە شاری #بەغدا# پاڵپشتان دەبم و لەو قۆناغە بەهێزەدا ڕکابەری دەکەنەوە.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 630 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!