تیمی هەڵبژاردەی ئێراق کە نوێنەرایەتی شاری #بەغدا# دەکەن توانیان یەکەم سەرکەوتن لە پاڵەوانییەتیی شارەکانی ئاسیا لە شاری خانتی مەنسکی وڵاتی ڕووسیاوە بەدەست بهێنن دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 2,5 خاڵ بەرانبەر بە 1,5 خاڵ لە هەڵبژاردەی شاری میواندارەکەی ڕووسیایان بردەوە.
لەو یارییەدا هەردوو یاریزانی پاڵەوانی یانەی پێشمەرگە، (ئاکار عەلی و #زۆزگ سەڵاح#) دوای سەرکەوتنەکانیان لە بەرانبەر یاریزانانی ڕکابەریان هەڵبژاردەی شاری بەغدایان بە سەرکەوتن شاد کرد و بوونە پاڵپشتی یەکەمی سەرکەوتنەکەیان.
شایەنی باسە 15 شار لە 12 وڵاتی کیشوەری ئاسیاوە بەشدارن و ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەش تا ڕێکەوتی #29-04-2024# دەخایەنێت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە هەڵبژاردەی شاری بەغدا لە 5 یاریزان پێک دێن کە بریتین لە (ئاکار عەلی، زۆزگ سەڵاح و ئاریان عەلی لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و حسێن عەلی و لەیس عەلی لە یانەی ئیتسالاتی شاری بەغدا). [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 905 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!