بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری #دھۆک# وتی: بڕیارە 24 پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و ھەڵکۆڵین بۆ شوێنی شوێنەواریی لە سنووری پارێزگای دھۆک لەلایەن حکوومەت و زانکۆکان و ڕێکخراوەکان جێبەجێ بکرێن.
د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دھۆک ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: زیاتر لە 24 پڕۆژەمان ھەیە لە بواری شوێنەواریی، بەشێک لەو پڕۆژانە دەستپێکراون و بۆ بەشێکیش چاوەڕێی باشبوونی دۆخی کەشوھەوا دەکەین، ئەو پڕۆژانەش لەلایەن حکوومەت و زانکۆکان و ڕێکخراوەکان جێبەجێ دەکرێن کە دوو جۆرە پڕۆژەن، هەندێکیان نوژەنکردنەوەن و هەندێکیش ھەلکۆڵینی شوێنی شوێنەواریین.
د. بێکەس بریفکانی وتیشی: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە نۆژەنبکرێنەوە 12 پڕۆژەن و بریتین لە شوێنی جارستین مەڵبەندی دھۆک و قەسری دلبی لە مەڵبەندی دھۆک و قەسری کمبرلاند لە مەڵبەندی پارێگای دھۆک و گۆرتانی میرا لە #ئامێدی# و خواندنگای قوبەھان لە ئامێدی و کوڕی سیریجی لە ئامێدی و گۆڕی پیر حەزان لە ئامێدی و کڵێسەی کلدانی لە ئامێدی و منارەی مزگەوتی ئامێدی و جەروانە لە شێخان و ھەلامەتا لە مەڵبەندی دھۆک و خنس لە #شێخان#.
بریفکانی باسی لەوەش کرد: 12 پڕۆژەی دیکەش کاری ھەڵکۆڵینیان تێدا دەکرێت لە شوێنی شوێنەواری، پڕۆژەی ئاسنگران لە کانی ھەسپان لە سنووری شارۆچکەی #بەردەڕەش# و باژێرە لە شارەدێی گردەسێن سەربە شارۆچکەی #ئاکرێ# و گۆمل لە کەلەکچی سنووری شێخان و نەھلە لە سنووری ئاکرێ و تل زید لە سنووری #سێمێل# لە دھۆک و بەنداوی مووسڵ و چەم پاشای لە سنووری سێمێل لە دھۆک و باستکێ لە سنووری سێمێل لە دھۆک و کەموونە لە سنووری سێمێل لە دھۆک و موقبڵێ لە سنووری سێمێل لە دھۆک و ئێسیا لە سنووری شێخان و ئیتیتێ لە مەڵبەندی پارێزگای دھۆک. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,028 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!