مەهدی فەرشادان، نوێنەری شارەکانی #سنە# و #دیواندەرە# و #کامیاران# لە ئەنجوومەنی شوڕای ئیسلامی ئێران، هاوکات لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە فەرامۆشکردنی کوردستان لەلایەن بەرپرسانەوە و دووپاتکردنەوە لەوەی کە کورد ئاژاوەگێر نییە، گوتی: ئاژاوەگێڕی سەرکۆنە دەکەین، بەڵام پشتگوێخستنی داواکاری کورد زۆر زیاتر سەرکۆنە دەکەین.
مەهدی فەرشادان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی (18ی تشرینی یەکەم) ئەنجوومەنی شوڕای ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی پارێزگای سنە و قسەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی نەتەوەی کوردەوە، گوتی: هیچ کاتێک شارستانییەتی پێشکەوتووی کورد لەگەڵ ئاژاوە هاوتەریب نەبووە، لە ڕاستیشدا کوردەکان بە درێژایی مێژوو ئاژاوەگێڕ نەبوونە و نابن.
بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی (ئیسنا)ی ئێرانی، ئەو پەرلەمانتارە کوردە لەگەڵ دووپاتکردنەوە لەوەی دەسەڵات لە بەشی پەرەپێدانی ئابووری و ژێرخان، قەرزداری کوردستانە، ڕایگەیاندووە: ئاژاوەگێڕی سەرکۆنە دەکەین، بەڵام پشتگوێخستنی داواکاری کوردان زۆر زیاتر سەرکۆنە دەکەین. هەر لێرەوە چەندین جار گوتوومە کە کوردستان پێویستی بە جیاکاری ئەرێنی هەیە. پارێزگای کوردستان [سنە] بێکارترین پارێزگایە لەسەر ئاستی وڵات و بەدەست لاوازیی ژێرخانەوە دەناڵێنێت. من ڕەخنەم لە پەراوێزخستنی دەستەبژێرەکان و سووننە لە ئاستی پارێزگا و نەتەوەدا گرتووە.
مەهدی فەرشادان، هەروەها داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران کرد، ئەو گەنجانەی لە میانەی خۆپێشاندانەکانی سنە بۆ سەرکۆنەکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی گیراون، ئازاد بکرێن.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,685 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!