ئەبوو سەنا ناوی تەواوی: سلێوە گۆرگیس مربین
لە ڕۆژی #01-07-1942# لە شاری #کۆیە# لە گەڕەکی بەفر قەندی لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی هەر لە شاری کۆیە تەواوکردووە.
دایکی ناوی حنێ متێبووە.
یەک برای هەیە لەخۆی گەورەتر بەناوی جەبار گۆرگیس،
بەکرێکاری دەستی پێ کردووە و دواتر لە توتنی کۆیە بەشی انحسار کرێکاری کردووە، لە #16-09-1962# ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو نەعیمە شەمعون یەڵدا.چوونەتە شاری بەغدا و لەوێ نیشتەجێ بوون، ماوەیەک لە #بەغدا# پیشەی فیتەرچێتی دەکات لە کۆمپانیای مرسیدس، دواتر یەکەم چێشتخانەی خۆی داناوە بەناوی (نبوخذ نصر)کە شوێنی ئوتێل شیراتۆنی ئێستای لەسەر درووستکراوە..لەبەر لێهاتووی و زرنگی خۆی توانیوێتی چەند چێشتخانەیەکی تریش بکاتەوە بەناوەکانی (کهف) و (کریستاڵ) و چەند پڕۆژەیەکی گرنگی تریش لە #دهۆک# و #موسڵ# و بێجی و تکریت.
♦لە ساڵی 1975ز هاتوونەتە شاری سلێمانی و بەتەواوەتی نیشتەجێ بوون. چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری درووستکردووە لەوانە: بینای دائیرەی مەحەلی ئەوسا کردویەتی بە ئوتێل سەلام (ئاشتی)ئێستا.
♦وشەی ئەبوو سەناء لەچییەوە هاتووە؟
♦کچە گەورەکەی گۆرگیس ناوی سەنایە، کە لە شاری بەغدا لەدایک بووە، لە کلتوری عەرەبدا وا باوە هەمیشە باوک بەناوی کچ و کوڕی گەورەوە بانگ دەکرێت.خاتوو سەناش یەکەم منداڵی بووە و زۆر خۆشەویستی باوکی بووە ئیتر هەر بە ئەبوو سەنا بڕیاریداوە کە ئوتێل بکات بەناوی کچە گەورەکەیەوە لە شاری سلێمانی.
♦ساڵی چەند ئوتێل ئەبوو سەنا درووستکرا ؟
ئەم ئوتێلە دەکەوێتە گەڕەکی #سەرچنار# ی شاری #سلێمانی# یەوە لە ساڵی 1978ز بەردی بناغەی بە ئوتێلەکە داندراوە، نزیکەی چوار ساڵی خایاندوە هەتا تەواوکرا، واتا ساڵی 1982ز دەرگای ئوتێلەکە کرایەوە..
لە سەرەتای درووستکردنی ئوتێلەکە لەبەر خۆشەویستی کچە گەورەکەی و نازناوی خۆی ئوتێلەکەی ناونا ئەبوو سەنا..
ئوتێلەکە پێکهاتووە لە دوو نهۆم و پەنجا ژوور، چەند ڕێستورانت و بەشێکی تر..
♦ئەبوو سەنا وەک بازرگانێکی سەرکەوتوو دیار لەو ساڵانەدا ئوتێل سەرچنار گەشتیاری وەرگرتووە و دەستی کردووە بە چەند پڕۆژەی گەشتیاری تر لەوانە: #ئەحمەد ئاوا# ، #دوکان# و #ڕانیە# .
لە ساڵی 2000 ئوتێل گەشتیاری ئاشوری بنیات نایەوە لە سەیرانگای دوکان ئێستاش کراوەیە بەڕووی گەشتیاراندا..
لە #15-02-2015# خاتوو نەعیمە خانی خێزانی کۆچی دوایی کرد.خاوەنی چوار کوڕە بەناوەکانی (ڕیاز، ڕامز، مازن، وسام)
کچەکانی (سەنا، ڕائدە).
لە ڕێکەوتی #15-02-2025# لە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
ڕێکەوتی #20-02-2025# لە گوندی هەرمۆتەی سنووری کۆیە بە خاکسپێردرا. [1]