- پارتی بەیانێکی لە دژی بەکارهێنانی هێز بۆ کپکردنەوەی ڕاپەڕینی خۆرئاوای کوردستان دەرکرد.
- داگیرکەری عەرەبی سووریا بەهۆی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی زۆرەوە توانی ڕاپەرینی کورد سەرکوت بکات و حوکمی عورفیی لە ناوچە کوردەکاندا بڵاوکردەوە.
- داگیرکەری عەرەبی سووریا بۆ کپکردنەوەی ڕاپەرینی کورد دەستی کردووە بە ڕەشبگیریی کورد لە تەمەنی 15 ساڵ بەرەوژوورەوە.
- لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان لە دژی داگیرکەری عەرەبی سووریا و پشتگیریی ڕاپەڕینی خۆرئاوا سازدرا.
- ژمارەیەک لە پارتەکانی کوردستانی بندەستی سووریا نامەیەکیان ئاڕاستەی کوفی ئەنانی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان کرد وەک ناڕەزاییەک لە دژی ڕەفتارە دڕندانەکانی داگیرکەری سووری.
- تیرۆرکردنی موعتەسەم عەبدولقادر لە موسڵ لەلایەن ئەنسارولسوننەوە، نێوبراو کارمەندی دەزگای تەندروستی بوو لە کوردستان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث