=KTML_Bold=#وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان# لیستێکی ناوی 616 زیندانی سیاسی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانە 12-01-2023=KTML_End=
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.
لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (75)
لەرێکەوتی#12-01-2023# تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (616 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی وردەبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسییەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1 ئەو بەڕێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2 ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3- ئە وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تریان هەیە لە ماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن و مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن. [1]